6 یاریزانی کورد لەگەڵ هەڵبژاردەی لاوانی عێراق بەشداری لە جامی عەرەبدا دەکەن

13-07-2022
ئیحسان تاهیر
نیشانەکردن هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی پێی لاوانی عێراق جامی لاوانی عەرەب
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

 

دوێنێ شاندی هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی پێی لاوانی عێراق، کە 6 یاریزانی کوردی لە ریزەکانیدایە، گەیشتە شاری ئه‌بهای سعودی بەمەبەستی به‌شداریكردن له‌ پاڵه‌وانێتیی جامی لاوانی عه‌ره‌بی، كه‌ بڕیاره‌ له‌ 20ـی ئه‌م مانگه‌ دەستپێبکات و تاوەکو 6ـی مانگی داهاتوو به‌ردەوام بێت.
 
شاندەکەی هەڵبژاردەی لاوانی عێراق، جگە لە 26 یاریزان، چەند ئەندامێکی یەکێتیی تۆپی پێی عێراق، سەرپەرشتیاری هەڵبژاردەی نیشتمانی، محەممەد ناسریشی لەگەڵدایە، جگە لە نەدیم کەریمی بەڕێوەبەری کارگێڕێی، عیماد محەممەدی راهێنەر، یاریدەدەرەکانی حەسەن تورکی، ئەحمەد وەلی و حەیدەر جەبار، نوری عەبدولزەیدی راهێنەری گۆڵپارێز و وەلید جومعەی راهێنەری توانای جەستەیی، مونتەدار موجبیل، شرۆڤەکاری تەکنیکی و هەردوو پزیشکی تیپەکە، ئەحمەد خەسیف و فەلاح جاسم.
 
لە کۆی 26 یاریزان، شەشیان کوردن، کە بریتین لە هەریەک لە عیمران زەکی، عەبدولقادر ئەیوب، ئەمین نەبی، عەلی شاخەوان، ئیسماعیل ئەحمەد و بڵند ئازاد.
 
ناوی کۆی یاریزانانی هەڵبژاردەی لاوانی عێراق، ئەمانەن:
 
حوسێن حەسەن، عیمران زەکی، ئەحمەد خالد، جەعفەر شنێشیل، سەجاد محەممەد مەهدی، عەباس مانع، موسلیم موسا، سەجاد عەلا، عەلی عەباس، ئەمیر محەممەد، ئەشار عەلی، حسێن عەلی، سەجاد محەمەد فادل، عەلی سودیق، حەیدەر عەبدولکەریم، محەمەد جەمیل، عەبود رەباح، عەبدولڕەزاق قاسم، محەممەد قاسم، ئەمین نەبی، بڵند ئازاد، عەبدولقادر ئەیوب، عەلی شەخوان، کازم رەعد، ئیسماعیل ئەحمەد، عەباس مەجید.
 
هەڵبژاردەی لاوانی عێراق، بەر لە دەستپێکردنی پاڵەوانێتییەکە، لە 16ـی ئەم مانگە لەگەڵ هەڵبژاردەی لاوانی لیبیا لە شاری ئەبها یارییەکی دۆستانە ئەنجام دەدات، بەر لەوەی لە 23ـی ئەم مانگە، یەکەم یاریی خۆی لە پاڵەوانێتییەکەدا بەرامبەر هەڵبژاردەی مۆریتانیا ئەنجام بدات، پاشان رۆژی 26ـی مانگ رووبەڕووی هەڵبژاردەی لاوانی سعودیە دەبێتەوە، کە میوانداری پاڵەوانێتییەکەیە و هەڵگری نازناوەکەیە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە