ڤیدیۆ یاریزانانی سێڤییا سەمای کۆری دەکەن

13-07-2022
ئیحسان تاهیر
Photo by Anthony WALLACE / AFP
Photo by Anthony WALLACE / AFP
نیشانەکردن سێڤییا کۆریای باشوور
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

 

لە سیئۆلی پایتەختی کۆریای باشوور، بەشێک لە یاریزانانی یانەی سێڤییای ئیسپانی بە لێدانی مۆزیکی بەناوبانگی کۆری کەی پۆپ سەمایان کرد.
 
یاریزانان، نێمانیا گودێل، مونیر ئەلحەداد و بابو گۆمێز مەشقێکی خێرایان لەسەر سەماکە وەرگرت کە لەلایەن تیمی مۆزیکی بی تی ئێسەوە پەرەی پێدراوە لە کاتی سەردانی یانە ئیسپانییەکە بۆ سەنتەری نێودەوڵەتی کەی پۆپ لە سیئۆلی پایتەخت.
 
هەروەها هەندێک لە یاریزانانی دیکەی سێڤییاش سروودی یانەکەیان بە ڤێرژنێکی کۆری تۆمارکرد.
 
ئەم هەفتەیە یانەی سێڤییا لە چوارچێوەی ئامادەکارییەکانی بۆ وەرزی نوێ سەردانی کۆریای باشووری کرد، کە رۆژی شەممە لە یارییەکی دۆستانەدا لەبەردەم هاندەرانی کۆریادا بەرامبەر تۆتێنهام یاری دەکات.
 
مۆزیکی کەی پۆپ بە یەکێک لە گرنگترین تایبەتمەندییەکانی کولتووری کۆری دادەنرێت کە لە سەرانسەری جیهاندا بڵاوبووەتەوە.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە