کۆمان ئامادەیە دەستبەرداری گریزمان ببێت

یانەی بارسێلۆنا دوایین وادەی بۆ دەستنیشانکردنی چارەنووسی ئەنتوان گریزمان ئاشکراکرد

رۆژنامەیەکی نزیک لە یانەی بارسێلۆنا ئاشکرایکرد: "رۆناڵد کۆمان ئامادەیە دەستبەرداری گریزمان ببێت، بەو مەرجەی لە ئەگەری نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی لیۆنێل مێسی دڵنیابێت، کە ئێستا لیۆ گرێبەستەکەی لەگەڵ بارسێلۆنا کۆتاییهاتووە".

رۆژنامەکە دەڵێت: لە 20ی تەممووز مۆڵەتەکەی گریزمان کۆتایی دێت و دەگەڕێتەوە بۆ ناوەندی راهێنانی بارسێلۆنا لە کامپی خوان گامبەر، بۆ ئەوەی لەگەڵ بەرپرسانی یانە کەتەلۆنییەکە کۆببێتەوە و داهاتووی خۆی دیاری بکات".

رۆژنامەکە دەڵێت: گریزمان داوای چارەسەرکردنی چارەنووسی دەکات، پێش ئەوەی بچێتە ناو مەشقو راهێنانی بارسێلۆنا، بەمەبەستی ئامادەکاری بۆ وەرزی نوێ، چ بە مانەوە، یان دەرچوون لە یانەی بارسێلۆنا".