یانەی شورتە نوێنەری عێراقە لە ئاسیا

13-07-2020
محەممەد کارێزی
نیشانەکردن یانەی شورتە
A+ A-

رووداو - هەولێر 

دەستەی کاتیی یەکێتیی تۆپی پێی عێراق، بەشێوەیەکی فەرمی یانەی شورتەی دەستنیشانکرد وەک نوێنەری عێراق بۆ جامی یانە پاڵەوانەکانی ئاسیا.

دوای ئەوەی دەستەی کاتیی یەکێتیی تۆپی پێی عێراق، یەکێتیی تۆپی پێی ئاسیای لە هەڵوەشاندنەوەی وەرزی ئەمساڵی خولی نایابی عێراق بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا ئاگادارکردەوە، هەر بۆیە یەکێتیی تۆپی پێی ئاسیا داوایکرد پشتبەستن بەئەنجامەکانی وەرزی 2018 - 2019.

ئێستا یەکێتیی تۆپی پێی عێراق لە رێگای نووسراوێکی فەرمی یانەی شورتەی وەک یانەی پاڵەوان، یانەی جەوییە وەک یانەی دووەم  و هەریەک لە یانەکانی زەورا لە پلەی سێیەم و یانەی نەفت لە پلەی چوارەم دەستنیشانکرد بۆ رکابەرییەکانی دەرەوە، بەپێی ئەو ریزبەندییە بێت هەریەک لە یانەکانی شورتە و جەوییە بلیتی بەشداری کردنیان لە یارییەکانی وەرزی داهاتووی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئاسیا بڕیوە.

محەممەد فەرحان، سکرتێری دەستەی کاتی یەکێتیی تۆپی پێی عێراق، لە لێدوانێکی تایبەتدا بە تۆڕیی میدیایی رووداوی راگەیاند "کارەکانی ئێمە لەسەر رێنمایی یەکێتیی تۆپی پێی ئاسیا و فیفایە، هەر بۆیە داواکاری ئەوان بوو کە پاڵەوانی وەرزی 2018 -2019 دەستنیشان بکەین وەک نوێنەری عێراق، ئێمەش لەژێر رۆشنایی ئەو داواکارییە کارەکەمان ئەنجامدا".

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە