رووداو - هەولێر
ئەمڕۆ یاریی كۆتایی مۆندیال لە نێوان ئەڵمانیا و ئارجێنتینا ئەنجامدەدرێت و تۆماس مولەری هێرشبەری ئەڵمانیاش رایدەگەیەنێت ئەو بەرامبەر مێسی هیچ كاتێك نەدۆڕاوە.
مولەری هێرشبەری ئەڵمانیا بڕوای گەورەی خۆی بە تیپەكەی پێشاندا كە دەتوانن سەركەوتن بەسەر تانگۆدا تۆماربكەن و نازناوی مۆندیالی بەڕازیل بەدەست بهێنن.
ئاماژەی بەوەشدا كە پێشتر هیچ كاتێك بەرامبەر لیۆنێل مێسی ئەستێرەی بارسیلۆنا و هەڵبژاردەی ئارجێنتینا نەدۆڕاوە.
مۆلەر بۆ رۆژنامەنووسان دوا وگوتی: هەموو تواناكانمان دەخەینەگەڕ و لە پێناو بردنەوەی مۆندیالدا دەجەنگین، پێشتر بەرامبەر مێسی نەدۆڕاوم و هیوام وایە ئەو سەركەوتنانە بەردەوامبن.
مۆلەر هەروەها گوتی: نازانم یاریی ئەمجارەمان چۆن دەبێت، پێموانییە وەكو یارییەكەی بەرامبەر بەڕازیل بێت، چونكە یاریی ئەمجارە داخراو و زەحمەت دەبێت.
تۆماس مولەر تەمەن 24 ساڵان، ئەستێرەی دیاری مانشافتە و ئێستا 5 گۆڵی لە مۆندیالی بەڕازیل تۆماركردووە و هەوڵی ئەوەدەدات ببێتە گۆڵكاری مۆندیال، كە تا ئێستا جەیمس رۆدرێگزی هێرشبەری كۆڵۆمبیا بە 6 گۆڵ لە پێشەوەی گۆڵكارانی مۆندیالە.

کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ