پەیامێکی گرنگ لە ئێمباپێ بۆ هەموو جیهان

13-06-2023
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن کیلیان ئێمباپێ
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

کیلیان ئێمباپێ، ئەستێرەی یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسی مانەوەی خۆی لە وەرزی داهاتوودا لە یانەکە دووپاتکردەوە و هەواڵێکیش بەدرۆ دەخاتەوە.
 
ئێمباپێ هەواڵێکی رۆژنامەی لێ پاریسیانی فەرەنسیی ریتوویت کردووە و نووسیوویەتی "درۆکان، لە هەمان کاتدا، قەبارەکەی چەند گەورەبێت، چەند زیاتر بڕوات، هەمیشە گوتوومە لێرە دەمێنمەوە، لە وەرزی داهاتوودا لە پاریس سانجێرمان، هەروەها هەست بە دڵخۆشی دەکەم."
 
ئەو هەواڵەی ئێمباپێ وەڵامی داوەتەوە و رەتیکردووەتەوە پەیوەندیی بە پەیوەندیکردنی ئەوەوە بە یانەی ریال مەدریدی ئیسپانییەوە هەیە.
 
ئەم پەیامەی کیلیان ئێمباپێ لەکاتێکدایە، یاریزانەکە لە هاوینی 2024 گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی پاریس سانجێرمان کۆتاییدێت، زۆرینەی سەرچاوەکان لە ماوەی 24 کاژێری رابردوودا باس لەوەدەکەن کە پاریس سانجێرمان دەیەوێت یاریزانەکە بەرامبەر 150 ملیۆن یۆرۆ بفرۆشێت، نەک وەرزی داهاتوو دوای کۆتاییهاتنی گرێبەستەکەی ببێتە یاریزانێکی ئازاد و بێبەرامبەر بچێتە یانەیەکی دیکە.
 
یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی ماوەیەکی زۆرە چاوی لە تواناکانی ئەو یاریزانەیە، هەرکاتێک باس لە رۆیشتنی لە پاریس سانجێرمان دەکرێت، راستەوخۆ ناوی یاریزانەکە بە یانەی شاهانەوە دەبەسترێتەوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە