سەرۆکی ریال مەدرید بەخێرهاتنی براهیم دیاز دەکات
رووداو دیجیتاڵ
دوای ئەوەی ئەمڕۆ یانەی ریال مەدرید بەفەرمی براهیم دیازی بە میدیاکان ناساند، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا، فلۆرێنتینۆ پێرێزی سەرۆکی یانەی ریال مەدرید بەخێرهاتنی یاریزانەکەی کرد، برایم دیازیش سوپاسی سەرۆکی کرد و گوتی "هەلا مەدرید".
ئەمە پوختەی قسەکانی، فلۆرێنتینۆ پێرێز و براهیم دیازە:
فلۆرێنتینۆ پێرێز بۆ براهیم دیاز:
براهیم، تۆ گەڕایەوە نیشتیمانەکەت، دوای ئەوەی جێپەنجەی خۆت لە یەکێک لە ئەفسانەترین یانەکانی وەک میلان تۆمارکرد. ئەوان رێگەم پێدەدەن یادی سیلڤیۆ بێرلوسکۆنی بکەمەوە. سەرۆکێک کە پەیوەندییەکی نایابی لەگەڵ ریال مەدرید هەبوو. هەمیشە لە یادەوەرییەکانماندا دەمێنێتەوە.
براهیم دیاز بۆ فلۆرێنتینۆ پێرێز:
سوپاس بۆ تۆ سەرۆک، بۆ متمانەت. سوپاس بۆ ئەو سۆز و متمانە بەخشینە، دەمەوێت بەردەوام بین لە نووسینی مێژووی باشترین یانەی جیهان. من دەزانم ئەم درێسە و نوێنەرایەتیکردنی ریال مەدرید مانای چییە. من بە ئامادەکارییەوە دەگەڕێمەوە و دەمەوێت خۆم باشتر بکەم. داواکارییەکانی ریال مەدرید رۆژانە زیاتر دەردەکەون. وەک لە رۆژی یەکەمدا گوتم و ئێستاش بەردەوام دەیڵێمەوە: تا کۆتایی، با بڕۆین ریال. هەلا مەدرید.