دی یۆنگ هاندەرانی بارسێلۆنا دەترسێنێت

13-06-2023
ئیحسان تاهیر
نیشانەکردن فرێنکی دی یۆنگ بارسێلۆنا
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

 

فرێنکی دی یۆنگ، یاریزانی هۆڵەندی و ئەستێرەی هێڵی ناوەڕاستی یانەی بارسێلۆنا، بە لێدوانێک مشتومڕی لەسەر داهاتووی خۆی لەم هاوینەدا لە میرکاتۆدا دروستکرد.
 
هاوینی رابردوو زۆر باس لە ئەگەری رۆیشتنی دی یۆنگ لە یانەی بارسێلۆنا کرا، دوای ئەوەی یانەکە دەرگای فرۆشتنی ئەو یاریزانەی کردەوە، مانچێستەر یونایتدیش دەستەوارەیەکی پێشکێش کرد بۆ ئەوەی پەیوەندی پێوە بکات، بەڵام یاریزانەکە رەتیکردەوە بڕوات و پابەندبوو بە مانەوە.
 
هەرچەندە بارسا پابەندە بە مانەوەی ئەو یاریزانە لە ماوەی داهاتوودا، بەڵام کێشە ئابوورییەکانی یانەکە گرەنتی هیچ شتێک ناکەن.
 
دی یۆنگ لە لێدوانێکدا، کە فابریزیۆ رۆمانۆ، شارەزای بواری گواستنەوەی یاریزانان، لە ئەکاونتی فەرمی خۆی بڵاوکردووەتەوە، دەڵێت "وەک هەمیشە هەست بە باشی دەکەم لە بارسێلۆنا، دەمەوێت بمێنمەوە".
 
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەگەر هەموو شتێک وەک پلانەکە بەڕێوەبچێت، وەرزی داهاتوو لە بارسێلۆنا دەمێنمەوە.
 
دی یۆنگ هەروەها گوتی "ناتوانن بڵێین من لە 100% دەمێنمەوە، چونکە ئەم رێژەیە لە تۆپی پێدا بوونی نییە، بەڵام من پێموایە کە ساڵی داهاتوو لە بارسێلۆنا دەبم".

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە