ڤیدیۆ؛ هەڵبژاردەی ئیسپانیا بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئیتاڵیا ئامادەکاری دەکات

رووداو دیجیتاڵ

 

هەڵبژاردەی ئیسپانیا لە بارەگای سەرەکی کەمپەکەی لە مەدریدی پایتەخت مەشق و راهێنانەکانی ئەنجامدا، وەک ئامادەکارییەک بۆ رووبەڕووبوونەوەی هەڵبژاردەی ئیتاڵیا، لە قۆناخی پێش کۆتایی خولی نەتەوەکانی ئەوروپا، کە رۆژی پێنجشەممە ئەنجام دەدرێت.
 
یارییەکە یەکەم تاقیکردنەوەی جددی دەبێت بۆ راهێنەرە نوێیەکە، لویس دێ لا فوێنتێ، کە لە پاڵاوتنەکانی یۆرۆی 2024ـدا دوو یاری کردووە، یارییەکی بردووەتەوە و یەکێکی دیکەشی دۆڕاندووە.
 
دێ لا فوێنتێ کە شوێنی لویس ئێنریکی گرتووەتەوە، لە یەکەم یاریدا بە سێ گۆڵی بێ بەرامبەر لە نەرویجی بردەوە، پێش ئەوەی بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک بەرامبەر سکۆتلەندا شکست بهینێت.
 
لە یارییەکی دیکەی قۆناخی پێش کۆتایی نەیشنسلیگدا، سبەی چوارشەممە هەردوو هەڵبژاردەی کرواتیا و هۆڵەندا رووبەڕووی یەکدی دەبنەوە. یاریی کۆتاییش رۆژی یەکشەممە لە شاری رۆتێردامی هۆڵەندی بەڕێوەدەچێت.