یەکەم لێدوانی مێندی دوای پەیوەندیکردنی بە ریال مەدرید

13-06-2019
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن فێرلاند مێندی، بەرگریکاری نوێی ریال مەدرید
A+ A-

رووداو - هەولێر

فێرلان مێندی، بەرگریکەری فەرەنسی دوای پەیوەندیکردنی بە یانەی ریال مەدرید، دڵخۆشی خۆی بەرامبەر ئەنجامدانی ئەو گرێبەستە پێشاندا.

مێندی چەند کاژێرێکی کەم دوای پەیوەندیکردنی بە ریال مەدرید لە توویتێکدا گوتی، شانازییەکی گەورەیە، شەرەفمەندم پەیوەندیم بە گەورەترین یانەی جیهان کردووە، هەروەها پەیوەندی بە راهێنەرێکی گەورە دەکەم کە هاوکاریم دەکات بۆ بەرەوپێشچوون.

لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا مێندی سوپاسی سەرۆک، ئەندامان، هاندەران و هاوڕێکانی دەکات لە یانەی لیۆنی فەرەنسی و هیوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوازێت.

بەرگریکارە فەرەنسییەکە لە کۆتایی قسەکانیدا نووسیوویەتی، نابێت خێزانەکەشم لەبیر بکەم، سوپاس بۆ هەموو ئەو راهێنەرانە و هەموو ئەو کەسانەی لەم کاروانەدا هاوکارییان کردووم.

شەوی 2019-6-12 یانەی ریال مەدرید گواستنەوەی فێرلان مێندی، وەک پێنجەم گرێبەستی گواستنەوەی هاوینە راگەیاند، دوای گواستنەوەی هەریەکە لە ئیدێر میلیتاو، لوکا یۆڤیچ، رۆدریگۆ گوس و ئیدین هازارد.

بەپێی هەواڵێکی رۆژنامەی مارکای فەرەنسی، گواستنەوەی مێندی بۆ ریال مەدرید بەرامبەر 48 ملیۆن یۆرۆیە و 5 ملیۆن یۆرۆش وەک گۆڕانکاری لە گرێبەستەکەدا دانراوە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە