سیپ بلاتەر سەرۆکی پێشووی فیفا رایگەیاند، لە ئاهەنگی دەستپێکی مندیالی 2018ی رووسیا ئامادە دەبێت.
دوای دوورخستنەوەی لە سەرۆکایەتی فیفا لە کاتێدا 17 ساڵ رێکخراوەکەی لەدەست بوو، سێپ بلاتەری سویسری لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ ئاژانسی ئەسۆشێیتد پرێس، ئاشکرایکرد ئەو وەکو میوانی ڤلادیمێر پووتین سەرۆکی رووسیا بەشداری لە ئاهەنگی کردنەوەی مۆندیالی 2018 دەکات.
بلاتەر لە بارەی جیانی ئینفانتینۆی سەرۆکی ئێستای فیفا کە راستەوخۆ دوای بلاتەر بووە سەرۆکی رێکخراوەکە و بە یەکێک لە پلانگێڕانی دوورخستنەوەی خۆی دەزانێت، رایگەیاند، ئەو سەرۆکێکی دادپەروەرنییە، هەمیشە وڵاتانی دەوڵەمەند لای ئەو لە پێشترن لە وڵاتانی هەژار، بێ ئەوەی گوێ بە زۆری هەوادارانی تۆپی پێ بگرێت لە وڵاتە هەژارەکاندا.
هەروەها روونیکردەوە، ئینفانتینۆ لە بارەی زیادکردنی ژمارەی هەڵبژاردەکان لە 32 هەڵبژاردەوە بۆ 48 هەڵبژاردە راستناکات و تەنیا سۆزی چەند وڵاتێک بۆ خۆی رابکێشێت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ