رووداو - هەولێر
بەشێوەیەکی فەرمی هەرسێ وڵاتی ئەمریکا، مەکسیک و کەنەدا مافی میوانداریکردنی جامی جیهانی 2026ـیان بردەوە.
لە کۆنگرێسی فیدراسیۆنی تۆپی پێی جیهان( فیفا) کە لە رووسیا بەڕێوەچوو، دۆسێی هەرسێ وڵاتی ئەمریکا، مەکسیک و کەندا زۆرترین دەنگی ئەندامیان فیفایان بەدەستهێنا و دوای سەرکەوتنیان بەسەر مەغریبدا مافی میوانداریکردنی مۆندیالی 2026ـیان بردەوە.
لە دەنگدانەکەدا ئەمریکا، مەکسیک و کەنەدا 134 دەنگی ئەندامی فیفایان بەدەستهێنا و مەغریب-یش 65 دەنگی بەدەستهێنا.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ