فەرمی.. ناوبژیوانی یاریی کۆتایی چامپیۆنزلیگ دەستنیشانکرا

13-05-2024
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن ریال مەدرید بۆرووسیا دۆرتموند یاریی کۆتایی چامپیۆنزلیگ سلاڤکۆ ڤینچیچ، ناوبژیوانی سلۆڤینی
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

بەشێوەیەکی فەرمی، فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەوروپا ناوبژیوانی یاریی کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپای لەنێوان هەردوو یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی و بۆرووسیا دۆرتموندی ئەڵمانی دیارکرد.
 
فیدراسیۆنەکە لە راگەیێنراوێکی فەرمیدا رایگەیاند، سلاڤکۆ ڤینچیچ، ناوبژیوانی سلۆڤینی یاریی کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپای ئەم وەرزە بەڕێوەدەبات.
 
ناوبژیوانەکە تەمەنی 44 ساڵە، لە ساڵی 2010 وەکو ناوبژیوانی فیفا ناسێنراوە و بەشداریی لە چەندین پاڵەوانێتیی گەورەی ئەوروپا و جیهاندا کردووە لەسەر ئاستی هەڵبژاردە و یانەکان.
 
ناوبژیوانە سلۆڤینییەکە لە یۆرۆی 2022 و مۆندیالی 2022 چەند یارییەکی بەڕێوەبردووە، هەروەها یاریی کۆتایی یۆرۆپالیگی لەنێوان هەردوو یانەی ئاینتراخت فرانکفۆرت و گلاسکۆ رێنجەرز لە ساڵی 2022 بەڕێوەبردووە.
 
یاریی کۆتایی چامپیۆنزلیگی ئەم وەرزە، رۆژی 1-6-2024 لەنێوان هەردوو یانەی بۆرووسیا دۆرتموندی ئەڵمانی و ریال مەدریدی ئیسپانی، کاژێر 22:00 لە یاریگەی وێمبڵی لە لەندەن بەڕێوەدەچێت.


کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە