ئێمباپێ لەپشت پەردەوە کار بۆ شوێنگرەوەی مێسی دەکات

13-05-2023
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن کیلیان ئێمباپێ
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

کیلیان ئێمباپێ، ئەستێرەی فەرەنسی و یانەی پاریس سانجێرمان لە پشت پەردەوە کار بۆ گرێبەستکردن لەگەڵ هاوڕێیەکی دەکات، بۆ ئەوەی هاوینی داهاتوو رووبکاتە یانەکەیان.
 
رۆژنامەی لێ 10 سپۆرتی فەرەنسی دەڵێت "ئێمباپێ کاردەکات بۆ ئەوەی هەردوو هاوڕێ فەرەنسییەکەی، ئانتوان گریزمان، ئەستێرەی ئاتلێتیکۆ مەدرید و راندال کۆلۆ موانێ، ئەستێرەی ئینتراخت فرانکفۆرت رازی بکات رووبکەنە یانەی پاریس سانجێرمان."
 
بەپێی سەرچاوەکە، پاریس سانجێڕمان بۆ شوێنگرتنەوەی مێسی بەدوای هێرشبەرێکدا دەگەڕێت، کە بە ئەگەری زۆرەوە لە هاویندا لیۆ لە یانەکە دەڕوات.
 
لێ 10 سپۆرت دەڵێت "بەدیاریکراوی گریزمان بۆ شوێنی مێسییە، راندال کۆلۆ موانێ بۆ بەهێزکردنی هێڵی پێشەوەی یانەکەیە."
 
بۆ گواستنەوەی کۆلۆ موانێ، یانەی پاریس سانجێرمان رکابەری چەندین یانەی گەورە دەکات، لەوانە بایرن میونشن و مان یونایتد، کە بەهۆی ئاستەبەرزەکەیەوە بووەتە ئامانجی یانە گەورەکان، بەڵام ئینتراخت فرانکفۆرت نایەوێت بە کەمتر لە 100 ملیۆن یۆرۆ دەستبەرداری یاریزانەکە ببێت.
 
ئێمباپێ و گریزمان پەیوەندییەکی بەهێزیان بەیەکەوە هەیە و ئەگەری هەیە ئەم گرێبەستانە لە هاویندا بۆ پاریس سانجێرمان ببنە راستی.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە