ڤیدیۆ؛ هێرشی خۆی گەیاندە پێشەنگی پێشبڕکێی پایسکیلسواری جیهان

رووداو دیجیتاڵ

 

مارک هێرشی، پایسکلسواری سویسری، بە بردنەوەی پلەی یەکەمی قۆناخی سێیەم، خۆی گەیاندە پێشەنگی پێشبڕکێی پایسکیلسواری جیهان.
 
هێرشی لە قۆناخی سێیەمی گەشتی هەنگاریادا سەرکەوتنێکی گرنگی بەدەستهێنا و بەشایستەیی چووە پێشەنگی ریزبەندیی گشتی.
 
هێرشی بەدرێژایی پێشبڕکێیەکە، لەلایەن بن تۆلێتیی پایسکیلسواری بەریتانییەوە رکابەری کرا، بەڵام دواجار پایسکیلسوارە سویسرییەکە پلەی یەکەمی بەدەستهێنا و 10 چرکە پێش  رکابەر بەریتانییەکەی کەوت.
 
پلەی سێیەمیش بەر دەیڤید ماکس بۆڵ کەوت، کە 16 چرکە لەدواوەی هێرشیی پاڵەوانی قۆناخەکە بوو.