ڤیدیۆ؛ رۆڤانپێرا یەکەمی قۆناخی پێنجەمی رالی پۆرتوگال بوو

رووداو دیجیتاڵ

کالی رۆڤانپێرا، پاڵەوانی رالی جیهانی، لە پێنج قۆناخی رالی پۆرتوگالدا بووە پێنجەمی  ریزبەندیی گشتی پاڵەوانێتییەکە، دوای ئەوەی توانی پلەی یەکەمی قۆناخی پێنجەمی پاڵەوانێتییەکە بەدەستبهێنێت و بەسەر دانی سۆردۆی شۆفێری هیۆندایدا سەرکەوێت.
 
دوای ئەوەی ئۆت تاناک لە قۆناخی یەکەمی پاشنیوەڕۆی هەینی تایەی راستی لەدەستدا، سۆردۆ پێشەنگی گرت. بەڵام تەنیا 0.4 چرکە لە پێش رۆڤانپێرا کەوت و دووەم خێراترین کاتی خۆی لە کۆتایی هەفتەدا تۆمارکرد.
 
لە نیوەی پێشبڕکێکەدا سۆردۆ بە 2.6 چرکە لە دوای رۆڤانپێرا بوو، بەڵام جیاوازییەکەی کەمکردەوە و لە کۆتاییدا تەنیا 1.2 چرکە لە دواوەی بوو.
 
تیری نیوڤێل لە پلەی سێیەمدا مایەوە و تەنیا 0.4 چرکەی لەدواوەی رۆڤانپێرای براوەی قۆناخەکە بوو، کە بە گشتی 14.2 چرکە لە دواوە بوو. پیێر لویس لوبێت لە پلەی چوارەمدا مایەوە، بەڵام 1.9 چرکە لەدوای نیوڤێل بوو.