کوردێک دەچێتە پرێمەرلیگ

 
رووداو دیجیتاڵ

لە گواستنەوەی هاوینی داهاتوودا، یاریزانێکی کورد دەچێتە پرێمەرلیگ و هاوشانی گەورەکانی ئەو خولە یارییدەکات.
 
مەحموود داوود، یاریزانی کوردی یانەی بۆرووسیا دۆرتموند، نزیکە لە پەیوەندیکردن بە ریزەکانی یانەی برایتۆنی ئینگلیزی، لەکاتێکدا گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی بۆرووسیا دۆرتموند کۆتاییدێت.
 
فابریزیۆ رۆمانۆ، رۆژنامەڤانی بەنێوبانگی ئیتاڵی دەڵێت "برایتۆن رێککەوتنی سەرەتایی لەگەڵ یاریزانەکە کردوەو، بۆ ئەوەی داوود لە گواستنەوەی هاوینەدا بێبەرامبەر رووبکاتە یانەکە."
 
بەپێی هەواڵی میدیای بەریتانیا "گفتوگۆکان بۆ گواستنەوەی ئەو یاریزانە هەنگاوی باشیان بڕیووە و تەنیا ماوە رێککەوتن لەسەر وردەکارییەکانی کۆتایی و واژۆکردنی گرێبەستەکە بکرێت."
 
یانەی برایتۆن رکابەری لەسەر گەیشتن بە خولێکی ئەوروپی دەکات، بۆ ئەوەش دەیەوێت وەرزی داهاتوو تیپێکی بەهێزتری هەبێت.
 
مەحموود داوود، لە دایکبووی شاری عامودای رۆژئاوای کوردستانە و لە ماڵباتێکی کوردە، تەمەنی 27 ساڵە و بۆ هەڵبژاردەی ئەڵمانیا یارییدەکات، لە 2017ـەوە یاریزانی دۆرتموندە و گرێبەستەکەی لەم هاوینەدا کۆتاییدێت.
 
داوود لە 2017 لە یانەی بۆرووسیا مۆنشنگلادباخ چووەتە یانەی بۆرووسیا دۆرتموند، یاریزانەکە ئێستا لە بازاڕی گواستنەوەدا نرخەکەی دەگاتە ملیۆن یۆرۆ.