ڤیدیۆ؛ خانمانی بایرن میونشن پێشەنگی خولی ئەڵمانیان

رووداو دیجیتاڵ 

 

تیپی خانمانی یانەی بایرن میونشن، سەرکەوتنێکی گرنگی بەدەستهێنا و پێشەنگی خولی تۆپی پێی خانمانی ئەڵمانیای گرتووە.
 
خانمانی بایرن میونشن لەسەر یاریگەی خۆیان میوانداری خانمانی هۆفنهایمیان کرد و بە گۆڵێکی بێبەرامبەر لێیان بردنەوە و بە جیاوازی 4 خاڵ لەگەڵ دووەمدا، پێشەنگی ریزبەندیی خولی خانمانی ئەڵمانیایان گرتووە.
 
لە خولەکی 26 لیا شولەری خانمە یاریزانی بایرن، تاکە گۆڵی یارییەکەی بە لێدانی سەر تۆمارکرد.
 
لە گێمی دووەمدا هەردوو تیپ زۆر هەوڵیاندا گۆڵ بکەن، بەڵام یارییەکە بەو گۆڵە کۆتایی هات.
 
بایرن میونشن، بەم سەرکەوتنە ژمارەی خاڵەکانی گەیاندە 55 خاڵ، بە 4 خاڵ لەپێش تیپی خانمانی ڤۆڵفسبۆرگە، بەڵام یارییەک زیاتری کردووە.