پاریس دەیەوێت ئیکاردی بکاتە هەمیشەیی

13-05-2020
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن ماورۆ ئیکاردی
A+ A-

رووداو - هەولێر

یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسی دەیەوێت بەشێوەیەکی یەکجاریی، ماورۆ ئیکاردی، هێرشبەری یانەی ئینتەرمیلان بباتە ریزەکانی، کە لە کۆتایی ئەم وەرزەدا ماوەی خواستنەکەی کۆتاییدێت.

میدیای ئیتاڵیا دەڵێت، پاریس سانجێرمان بڕیاریداوە دوای کۆتاییهاتنی ماوەی خواستنی هێرشبەرە ئەرجەنتینییەکە، گرێبەستێکی هەمیشەیی لەگەڵ ئەو یاریزانە واژۆبکات.

دەستەی کارگێری یانە فەرەنسییەکە دەیەوێت سوود لەو بارودۆخە خراپەی ئابووری وەربگرێت، بۆ ئەوەی ئینتەرمیلان رازی بکات دەستبەرداری ئیکاردی ببێت.

پاریس سانجێرمان ئامانجی ئەوەیە نرخی یاریزانەکە لە 70 ملیۆن یۆرۆ کەمبکرێتەوە، بەتایبەت کە یانەکان بەهۆی کۆرۆناوە تووشی قەیرانی دارایی بوون و ناتوانن پارەی زۆر بۆ گواستنەوەی یاریزانان خەرجبکەن.



پلانێکی دیکەی پاریسییەکان ئەوەیە بەرامبەر ئیکاردی، یاریزانێک و بڕێک پارە بدەنە نیرازۆری، کە ئەمەیان رەنگە زیاتر لە بەرژەوەندی ئینتەربێت وەک لەوەی کە نرخی یاریزانەکە کەمبکاتەوە.

ئەم هەوڵانەی پاریس سانجێرمان بۆ گرێبەستکردن لەگەڵ ئیکاردی لەکاتێکدایە، ئەو یاریزانە لە زستانی رابردووە ئەو یاریزانە بەخواستن لەو یانەیە یارییدەکات و کارگێری یانەکەش دەیەوێت ئەو یاریزانە بکاتە جێگرەوەی ئیدینسۆن کاڤانی.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە