تەنیا هەنگاوێکی دیکە و ئەیاکس پاڵەوانی هۆڵەندایە

13-05-2019
هێژا خەسرەو
نیشانەکردن خولی هۆڵەندا
A+ A-

رووداو - هەولێر

یانەی ئەیاکس نزیکە لە یەکلاکردنەوەی نازناوی خولی هۆڵەندا، دوای ئەوەی لە یانەی ئۆتریختی بردەوە و یانەی ئایندهۆڤنی رکابەریشی لەم گەڕەدا تووشی شکستبوو.

گەڕێک پێشکۆتاییهاتنی خولەکە ئەیاکس لە یۆهان کرۆیف ئارێنا بە چوار گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک شکستی بە یانەی ئۆتریخت هێنا و نازناوی ئەم وەرزەی خولەکەی یەکلاکردەوە.

لەگەڵ دەستپێک و دوای تێپەڕینی 36 چرکە عوسمان بوسەعید گۆڵی یەکەمی یانەی میوانی تۆمارکرد، دواتر هەر لەم گێمەدا و لە خولەکەکانی 14 و 45 دۆنی ڤان دی بێک و کلاس یان هۆنتێلار دوو گۆڵیان بۆ ئەیاکس تۆمارکرد و یانەکەیان پێشخست.

لە گێمی دووەمیشدا ئەیاکس دوو جاری دیکە تۆڕی یانەی رکابەری لە خولەکەکانی 75 و 80دا لە رێگەی دوشان تادیچەوە هەژاند کە ئەوەی دووەمیان بە لێدانی سزا بوو.

ئەیاکس لەم گەڕەدا سوودی لە شکستی ئایندهۆڤنی رکابەری وەرگرت و ئێستا یانەکە بە شێوەیەکی نیمچە فەرمی پاڵەوانە، بەڵام یاری و ئەنجامی فەرمی ماوە بۆ ئەوەی ئەیاکس نازناوی ئەم وەرزەی خولی هۆڵەندا بەرزبکاتەوە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە