پێپ گواردیۆلا و مان سیتی مێژوویان تۆمارکرد


رووداو - هەولێر

یانەی مانچێستەر سیتی پاڵەوانی ئەم وەرزەی پرێمەرلیگ رکابەرییەکانی خولەکەی بە سەرکەوتن کۆتاییهێنا و ریکۆردێکی مێژوویی تۆمارکرد.

لە گەڕی 38 و کۆتایی خولەکەدا مانچێستەر سیتی لە دەرەوەی یاریگەی خۆی بووە میوانی ساوسهامپتۆن و یارییەکەی بە زەحمەت بە گۆڵێکی بێبەرامبەر لێبردەوە و گۆڵەکەش لە دوایین خولەکی یارییەکەدا لە خولەکی 94 لەلایەن گابریێل خیسوسی بەرازیلییەوە تۆمارکرا.

دوای بردنەوەی ئەم یارییە مانچێستەر سیتی ریکۆردێکی مێژوویی تۆمارکرد و بووە یەکەم یانە لە مێژووی پرێمەرلیگدا لە وەرزێکدا 100 خاڵ کۆبکاتەوە کە پێشتر لیڤەرپوول 98 خاڵی لە وەرزێکدا کۆکردبووە، هاوکات ریکۆردی تۆتێنهامی شکاند کە لە وەرزێکدا 31 یاریی بردبووە و مانچێستەر سیتی بووە خاوەنی 32 بردنەوە.