ماورۆ ئیکاردی ئینتەر جێدەهێڵێت

13-05-2018
رۆژان عەبدلرەحمان
نیشانەکردن ماورۆ ئیکاردی-ئیتاڵیا
A+ A-
رووداو-هەولێر

ماورۆ ئیکاردی یاریزانی یانەی ئینتەر میلانی ئیتالی وەرزی داهاتوو ریزی یانەکەی جێدەهێڵێت.

ئیکاردی لە لێدوانی بۆ رۆژنامەڤانان رایگەیاند" لەگەل بەڕێوبەرانی یانەکەم گفتووگۆ دەکەم، ئەگەر بگەینە رێککەوتن دەمێنمەوە بە پێچەوانەشەوە ئەگەر بیانەوێت بڕۆم ئەوا جێیدەهێڵم، هەمووکات هەوڵدەدەم باشترین بکەم بۆ ئینتەر".

لە لێدوانی واندا نارای بەڕێوبەری کارەکانی یاریزەنەکەشدا کە لە هەمان کاتدا هاوژینیشیەتی گوتی" من و ئیکاردی لە گواستنەوەدا بە باشی بیری لێدەکەینەوە بە هێمنی بۆی دەچین، نوێکردنەوەی گرێبەستەکەشی لەگەڵ ئینتەر ئەوە کات پیشانیدەدات، بەڵام تا دەڕوات نرخی ئیکاردی بەرزدبێتەوە، ئەگەر نوێی بکاتەوە دەبێت گرێبەستێکی باشتر بخەنە بەردەم ئیکاردی".


ماورۆ ئیکاردی 25 ساڵ تاوەکو 2021 گرێبەستی لەگەڵ یانە ئیتاڵییەکە کۆتایی نایەت، ئەم وەرزەش لەگەڵ یانەکە لە 35 یاریدا 28 گۆڵ و 1 ئاسیستی هەیە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە