براڤۆ به‌شدار نابێت

13-05-2016
هەرێز جەمال
نیشانەکردن براڤۆ
A+ A-

رووداو -سلێمانى 

كلاودیۆ براڤۆى گۆڵپارێزى هه‌ڵبژارده‌ى چیلى و یانه‌ى بارسێلۆناى ئیسپانى، به‌ هۆى به‌رده‌وامى  پێكانه‌ى كه‌   تووشى هاتووه‌ بۆ یارییه‌كه‌ى سبه‌ى به‌رامبه‌ر گرانادا له‌ خولى یانه‌كانى ئیسپانیا به‌شدار نابێت .


سه‌رچاوه‌یه‌كى نزیك له‌ یانه‌ ئیسپانیه‌كه‌  ئاشكرایكردووه‌، پێكرانه‌كه‌ى كلاودیۆ درێژه‌ى كێشاوه‌و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ئینرێكى راهێنه‌ر بریاریداوه‌ شتیگن بخاته‌ شوێنى .

 له‌ میانى گه‌ڕى 36ـى خولى یانه‌كانى ئیسپانیا، له‌ خوله‌كى 88ـى یارییه‌كه‌، لویس ئینرێكى راهێنه‌رى بارسا ئه‌ندریا تیر شتیگنى خسته‌ شوێنى براڤۆ پاش ئه‌وه‌ى گۆڵپارێزه‌ چیلیه‌كه‌ داواى دانیشتنى كرد .

سبه‌ى شه‌ممه‌ له‌ گه‌ڕى 38ـى خولى یانه‌كانى ئیسپانیا، بارسێلۆنا به‌رامبه‌ر گرانادا ده‌وه‌ستێته‌وه‌و بردنه‌وه‌ى له‌و یارییه‌ به‌ شێوه‌یه‌كى راسته‌وخۆ ده‌یكاته‌ پاڵه‌وانى ئه‌م وه‌رزه‌ى خوله‌كه‌ .

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە