منداڵەکانی هاری کەین دووچاری رووداوی هاتووچۆ بوون

13-04-2024
ئەحمەد حاجی @AhmedHajy10
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
بەخێوکەری منداڵەکانی هاری کەین سێ منداڵەکەی هاری کەینی لە مردن رزگار کاتێک تووشی رووداوی هاتووچۆ بوون لە نزیک میونشنی  ئەڵمانیا.
 
دووشەمەی رابردوو، چەند کاژێرێک دوای گەشتکردنی هاری کەین لەگەڵ بایرن میونشن، بۆ  رووبەڕووبوونەوەی ئارسیناڵ لە یاریی چوونی قۆناخی هەشتی چامپیۆنزلیگدا، شوفێرێکی 20 ساڵانی کچ، بەهۆی سەرپێچی و رەچاونەکردنی پێشینەی هاتووچۆ ئۆتۆمبێلەکە و منداڵەکانی هاری کەینی تووشی رووداو کرد.
 
رووداوەکە بووە هۆی تەقینی پەڕەشوتەکانی ئۆتۆمبێلەکە، بەڵام خێرایی بیرکردنەوەی بەخێوکەرەکە، منداڵەکانی لە مردن رزگار کرد.
 
کچەکانی هاری کەین، ئیڤی (7 ساڵ)، ڤیڤیان (5 ساڵ) و لویسی (3 ساڵ)، دوای رووداوەکە گەیەنرانە نەخۆشخانە، پاش پشکینینی پزیشکەکان دەرکەوت هیچ کێشەیەکیان نییە و سەلامەتن.
 
شوفێڕی ئەو ئۆتۆمبێلەی کە خۆی کێشا بە منداڵەکانی هاری کەین، کچێکی تەمەن 20 ساڵانە و خەڵکی ئەڵمانیایە، پێشبینی دەکرێت بە 150 یۆرۆ سزا بدرێت و ئەگەر منداڵەکانی کەین برینداربوونایە، شۆفێرەکە رووبەڕووی سزای بەندکردن دەبووەوە.
 
هاری کەین کاپتی هەڵبژاردەی ئینگلتەرا، هاوینی رابردوو بە 82 ملیۆن یۆرۆ لە تۆتێنهام هۆتسپێری ئینگلیزییەوە روویکردە بایرن میونشنی ئەڵمانی و لە وەرزی ئەمساڵدا لە 39 یارییدا 38 گۆڵی تۆمارکردووە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەی ئیسپانیا جامی یۆرۆی 2024 بەرزدەکاتەوە. وێنە: AFP

ئیسپانیا بۆ چوارەم جار بووە پاڵەوانی جامی یۆرۆ

ئیسپانیا بۆ جاری چوارەم بووە پاڵەوانی جامی یۆرۆ دوای ئەوەی لە یاری کۆتایی پاڵەوانێتییەکە کە لە یاریگەی ئۆلیمپیا ستادیۆم لە بەرلین بەڕێوەچوو، بە دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک لە ئینگڵتەرای بردەوە.