ڤیدیۆ؛ چوار گۆڵیان تۆمارکرد و زیاتر لە نازناوەکە نزیکبوونەوە

13-04-2024
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
سپۆرتینگ لیشبۆنە
سپۆرتینگ لیشبۆنە
نیشانەکردن سپۆرتینگ لیشبۆنە
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

یانەی سپۆرتینگ لیشبۆنە هەنگاوێکی دیکە لە بردنەوەی نازناوی ئەم وەرزەی خولی پۆرتوگال نزیکبووەوە، دوای ئەوەی سەرکەوتنێکی گەورەی بەرامبەر یانەی جیل ڤیسێنتی بەدەستهێنا.
 
لە رکابەرییەکانی گەڕی 19ـی خولەکەدا، سپۆرتینگ لە دەرەوەی یاریگەی خۆی بووە میوانی جیل ڤیسێنتی، یانەی میوان بە ئاستێکی بەرزەوە چووە نێو یاریگە و لە خولەکی 7 فرانسیسکۆ ترینکاو گۆڵی پێشکەوتنی یانەکەی تۆمارکرد.
 
هێرشەکانی سپۆرتینگ بەردەوامبوون، دوای چوار خولەک عوسمان دیۆماندێ گۆڵی دووەمی بۆ یانەی میوان تۆمارکرد.
 
لە خولەکی 31 ترینکاو گۆڵی دووەمی خۆی و سێیەمی یانەکەی تۆمارکرد و جیل ڤیسێنتیی زیاتر بێهیوا کرد.
 
پێشکۆتاییهاتنی نیوەی یەکەمی یارییەکە بە پێنج خولەک، ئاندرێو، بەرگریکاری ڤیسێنتی گۆڵێکی دیکەی بۆ سپۆرتینگ بەهەڵە لە دژی یانەکەی تۆمارکرد.
 
سپۆرتنیگ لیشبۆنە بە چوار گۆڵی بێبەرامبەر یارییەکەی بردەوە و لە پلەی یەکەمی ریزبەندە بە 74 خاڵ، 7 خاڵ لە بێنفیکاوە دوورە و یارییەکیشی کەمتر ئەنجامداوە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە