مایكل جۆردان به‌ باشترین یاریزانی مێژووی NBA ده‌ستنیشانكرا

13-04-2019
ئیحسان تاهیر
A+ A-
رووداو ـ هه‌ولێر

مایكل جۆردان، ئه‌ستێره‌ی ئه‌فسانه‌یی پێشووی باسكه‌ی ئه‌مریكی، به‌ باشترین یاریزان له‌ مێژووی خولی پیشه‌گه‌ره‌كانی باسكه‌ی ئه‌مریكا NBA ده‌ستنیشانكرا.

جۆردان له‌ راپرسییه‌كی گه‌وره‌دا، كه‌ له‌ لایه‌ن ماڵپه‌ڕی زا ئاتلێتیكی ئه‌مریكییه‌وه‌ ئه‌نجامدراوه‌، به‌ باشترینی مێژوو ده‌ستنیشانكرا، دوای ئه‌وه‌ی پێش هه‌ریه‌ك له‌ لیبرۆن جیمسی یاریزانی لوس ئه‌نجلۆس لیكه‌رز و كۆبی براینتی یاریزانی پێشووی لوس ئه‌نجلۆس لیكه‌رز هات.

مایكل جۆردان، یاریزانی پێشووی هه‌ردوو یانه‌ی شیكاگۆ بۆلز و واشنتن ویزاردز، له‌و راپرسییه‌دا 37%ی ده‌نگه‌كانی به‌ده‌ستهێنا، كه‌ 127 یاریزانی NBA به‌شداریان له‌ ده‌نگدانه‌كه‌دا كردبوو.

لیبرۆن جیمس، كه‌ به‌ پله‌ی دووه‌م هات 11.9%ی ده‌نگه‌كانی به‌ده‌ستهێنا و كۆبی براینتیش به‌ كۆكردنه‌وه‌ی 10.6%ی ده‌نگه‌كان پله‌ی سێیه‌می برده‌وه‌. 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە