کۆمان نهێنی لە پەلوپۆخستنی ئێمباپێ ئاشکرا دەکات

13-03-2023
رێبوار محه‌ممه‌د
نیشانەکردن کینگسلی کۆمان، پاریس سانجێرمان، کیلیان ئێمباپێ
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

کینگسلی کۆمان، هێرشبەری باڵی بایرن میونشن، وردەکاری چۆنێتی راگرتن و لە پەلوپۆخستنی کیلیان ئێمباپێ، ئەستێرەی پاریس سانجێرمانی لە یاری نێوان بایرن میونشن و پاریس سانجێرمان لە گەڕانەوەی قۆناخی شانزەی چامپیۆنزلیگ ئاشکرا کرد.
 
بایرن میونشن، پاش بردنەوەی لە یاریی چووندا بە گۆڵێکی بێبەرامبەر، لە یاریگەی خۆیدا سەرکەوتنی بەسەر سانجێرماندا بە دوو گۆڵی بێبەرامبەر دووپاتکردەوە و بەوەش یانە پاریسییەکەی لە چامپیۆنزلیگ کردە دەرەوە.
 
کۆمان قسەی بۆ میدیای فەرەنسا کردووە لەبارەی یارییەکە و رووداوەکانی نێو یارییەکەوە کە تێیدا سانجێرمان ئاستێکی خراپی پێشکێكش کرد و نەیتوانی شتێکی ئەوتۆ بەرامبەر بایرن میونشن بکات، کۆمان دەڵێ "پلانێکی گەورە بۆ راگرتنی ئێمباپێ نەبوو، بەڵکو گرنگترین شت کە کارمان لەسەرکرد ئەوەبوو کە پەیوەندی و هاوئاهەنگی نێوان ئەو و مێسی ببڕین و بەوەش بێبەشیان بکەین لەو مەترسییەی لەسەر ئێمە دروستی دەکەن".
 
ئەو یاریزانە زیاتر دەڵێ، "ئێمە لە بایرن میونشن بەردەوام تایبەتمەندی ئەوەمان هەیە کە تیپێکین دەزانین چۆن لە رێگەی گوشاری بەرزەوە، کێشە بۆ بەرگری تیپەکانی دیکە دروست بکەین".
 
کۆمان زیاتر گوتوویەتی، "ئێمە لە دوای تۆمارکردنی گۆڵی یەکەم، ناچاربووین بەرامبەر سانجێرمان کەمێک پاشەکشە بکەین، تاوەکو بۆشایی نەدەینە ئەوان بۆ ئەوەی هێرشی هەڵگەڕاوەمان بکەنە سەر".
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە