ڤیدیۆ؛ جۆزێ مۆرینیۆ: من سپێشەڵ وەنم و ئیکاردیش باشترین یاریزانی مێژوو

13-02-2025
ئیحسان تاهیر
مۆرینیۆ و ئیکاردی
مۆرینیۆ و ئیکاردی
نیشانەکردن جۆزێ مۆرینیۆ ماورۆ ئیکاردی
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

 

جۆزێ مۆرینیۆ، راهێنەری پۆرتوگالیی یانەی فێناربەخچەی تورکی، لە کۆنگرەی رۆژنامەڤانیدا دووپاتیکردەوە کە خۆی سپێشەڵ وەنە. لە وەڵامی کۆمێنتێکی ماورۆ ئکاردی یاریزانی ئەرجەنتینیشدا بەگاڵتەوە گوتی "ئیکاردی باشترین یاریزانی میژووە، بۆیە کۆمێنت لەسەر قسەکانی نادەم".
 
ئەمە پوختەی قسەکانی جۆزێ مۆرینیۆ، راهێنەری یانەی فێناربەخچەیە:
 
دڵنیام من سپێشەڵ وەنم، من کەسێکی تایبەتم نەک کەسە تایبەتەکە. من کاروانێکی وەرزشی 25 ساڵیم هەیە و 26 نازناوم هەیە نەک یەک یاری. هیچ یارییەک نییە کە پێناسەی ژیانی پیشەیی من بکات. پیشەکەم کارێکی 25 ساڵییە. 
 
سەبارەت بە کۆمێنتەکانی ماورۆ ئیکاردی، ئەو گەورەترین یاریزانی مێژووە تاوەکو ئێستا، بۆیە ناتوانم هیچ کۆمێنتێک لەسەر وشەکانی ئەو وەک گەورەترین یاریزانی هەموو سەردەمەکان بدەم، ئیکاردی ئەوەندە گەورەیە، نامەوێت لێدوان لەسەری بدەم.
 
کەس دەست لە یاریزانانی تیپەکەم نادات. تێگەیشتم کە لە رابردوودا خەڵکیان فڕێدەدایە ناو ئاگرەکەوە و لە دۆخی مندا تەواو پێچەوانە بوو. بۆ پاراستنی یاریزانەکان ئاوم بە ئاگرەکەدا کرد. تاوانەکە بەهەمانشێوە لەسەر پزیشکەکە نییە، لەوانەیە وەرزی رابردوو، پزیشکەکەش بەرپرسیار نەبووبێت. کێ بەرپرسیارە؟ تۆپی پێ تاوانبارە. لە تۆپی پێدا مرۆڤەکان تووشی پێکان دەبن. تۆپی پێی ئەمڕۆ تۆپی پێیەکی چڕ و پڕە. یاریزانان زیاتر لە جاران رادەکەن. یاریزانان کاتێکی کەمتریان هەیە بۆ چاکبوونەوە.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە