ڤیدیۆ؛ لێدوانی راهێنەران: ئەنچێلۆتی گەشبینە و رۆزیش لێیناترسێت

13-02-2024
ئیحسان تاهیر
رۆز و ئەنچێلۆتی
رۆز و ئەنچێلۆتی
نیشانەکردن کارلۆ ئەنچێلۆتی مارکۆ رۆز لێدوانی راهێنەر
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

 

ئەمشەو کاژێر 23:00 بە کاتی باشووری کوردستان، یارییەکانی قۆناخی 16ـی چامپیۆنزلیگ دەستپێدەکەن و ریال مەدریدی ئیسپانی دەبێتە میوانی لایپزیگی ئەڵمانی.
 
راهێنەری هەردوو یانە بەشدارییان لە کۆنگرەی رۆژنامەڤانی بەر لە یارییەکدا کرد و قسەیان بۆ رۆژنامەڤانان کرد، کە ئەمە پوختەی قسەکانی هەردوو راهێنەرەکەیە:
 
مارکۆ رۆز، راهێنەری یانەی لایپزیگ:
 
هیچ شتێک نییە لێی بترسین. ئێمە بەوپەڕی خۆشحاڵییەوە چاوەڕێی رووبەڕووبوونەوەی بەرامبەر و ئەم ئاڵنگارییە دەکەین لەسەر خاکەکەمان. ئەمە ئەوەیە کە ئێمە دەمانەوێت و بەدرێژایی وەرزی رابردوو کارمان بۆی کردووە، هەروەها هۆکاری کۆشش و خۆماندووکردنمان لە قۆناخی کۆمەڵەکاندا بۆ ئەوەبوو لە قۆناخی شانزدەدا رووبەڕووی رکابەرێکی بەهێز ببینەوە، رکابەرێک کە لەم وەرزەدا گەشەی کردووە و پێشکەوتووە. لە سەرەتای وەرزدا پێمانوابوو ریال مەدرید بە ئامادەنەبوونی ڤینیسیۆس دەناڵێنێت. ئاستی تیپەکە دوای گەڕانەوەی تایبەتمەندی جیاوازی بەخۆیەوە بینی. دەتوانم بڵێم لە هەموو هێڵەکاندا یاریزانی سەرسوڕهێنەریان هەیە. ئەمە یاریی چامپیۆنزلیگە، ئەوەش مانای وایە بەهیچ شێوەیەک کەمتەرخەم نابیت. تیپێکە دەزانێت کە چی پێویستە بۆ ئەوەی لە چامپیۆنزلیگ یاری بکات و چی پێویستە بۆ بردنەوە. بەڵام تیپەکەشمان خراپ نییە. یاریزانی سەرسوڕهێنەرمان هەیە و بەوپەڕی پەرۆشییەوە چاوەڕێی یارییەکە دەکەین، چاوەڕێی هەلەکانمان دەکەین و هەوڵدەدەین پێش یاریی گەڕانەوە خۆمان بخەینە پێگەیەکی بەهێزەوە، بەنیازین بەهێرشی پێچەوانە یاری بکەین  و بە دڵنیاییەوە ناترسین.
 
کارلۆ ئەنچیلۆتی، راهێنەری ریال مەدرید:
 
 
ئێمە بەشێویەکی باش یاری دەکەین، پێموایە زنجیرەیەک ئەنجامی باشمان بەدەستهێناوە و ساتێکی خۆشمان بەسەربردووە. تیپەکە زۆر بە پەرۆشە و بەوپەڕی خۆشحاڵییەوە چاوەڕێی گەڕانەوەین بۆ یاریکردن لە چامپیۆنزلیگدا، پاڵەوانێتییەکەمان زۆر خۆشدەوێت. ئێمە ئەمجارە بەرامبەر بە رکابەرێکی زۆر بەهێز یاری دەکەین. رکابەرێک لە کوالیتییەکی زۆری هەیە، رکابەرێک کە زۆر بەهێز و لێهاتووییەوە یاری تۆپی پێ دەکات، بەتایبەتی لە هێڵی هێرشبردندا، پێویستە ئاستێکی گشتگیر پێشکێش بکەین، بەتایبەت لە ڕووی بەرگری و هەروەها هێرشبردنیشەوە، ئێمە کوالیتی تایبەت بەخۆمان هەیە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە