ریال مەدرید چاودێری ئەستێرەیەکی ئاتلێتیکۆ مەدرید

 
رووداو دیجیتاڵ

یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی چاودێری تواناکانی ئەستێرەیەکی یانەی ئاتلێتیکۆ مەدریدی رکابەریان دەکات و دەیەوێت بیباتە ریزەکانی.
 
میدیای بەریتانیا دەڵێت " یانەی ریال مەدرید چاودێریی جواو فێلیکس، ئەستێرەی پۆرتوگالی و یانەی ئاتلێتیکۆ مەدرید دەکات کە ئێستا بەشێوەی خواستن تاوەکو کۆتایی وەرز لە ریزەکانی یانەی چێڵسی یارییدەکات.
 
بەپێی هەواڵێکی رۆژنامەی زە سەنی بەریتانی، ریال مەدرید دەیەوێت لە نزیکەوە چاودێریی پێشکەوتنەکانی فێلیکس لەگەڵ یانەی چێڵسی بکات بۆ ئەوەی لە گواستنەوەی هاوینی داهاتوودا گرێبەستی لەگەڵ بکات.
 
ریال مەدرید لە چەند گواستنەوەی رابردوودا هیچ گرێبەستێکی گەورەی نەکردووە، میدیای ئیسپانیا دەڵێت " فلۆرێنتینۆ پێرێز کاردەکات بۆ ئەوەی لە داهاتوودا بە چەند گرێبەستێکی گەورە ریزەکانی تیپەکەی بەهێزتربکات، بەتایبەت کە تەمەنی کەریم بنزیما بەرەو هەڵکشانە و تاوەکو ئێستاش گرێبەستەکەی نوێنەکردووەتەوە."
 
بەپێی رۆژنامەکە داهاتووی یاریزانەکە لەگەڵ ئاتلێتیکۆ مەدرید لەسەر داهاتووی دیێگۆ سیمیۆنی، راهێنەری یانەکە وەستاوە، بەتایبەت کە لە ماوەی رابردوودا پەیوەندییەکانی راهێنەر و یاریزانەکە تێکچووە و ئەوەش بووە هۆکاری رۆیشتنی فێلیکس لە یانەکە.
 
فێلیکس لە یانەی چێڵسی تەنیا دوو یاریی ئەنجامداوە و لە یاریی بەرامبەر یانەی وێستهام یەکەم گۆڵی خۆی بەدرێسی یانەکەوە تۆمارکرد.