ڤیدیۆ؛ ریڤەرپلەیت بە 2 لێدانی سزا بردنەوەیەکی زەحمەتی تۆمارکرد

13-02-2023
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

یانەی ریڤەرپلەیت دووەم بردنەوەی لەم وەرزەی خولی تۆپی پێی ئەرجەنتیندا تۆمارکرد و بە زەحمەت لە یانەی ئارخێنتینۆسی بردەوە.
 
لە رکابەرییەکانی گەڕی سێیەمی خولی ئەرجەنتین، یانەی ریڤەرپلەیت لە یاریگەی مۆنۆمێنتال بە ئامادەبوونی 83 هەزار هاندەر میوانداریی یانەی ئارخێنتینۆس جونیۆری کرد و یارییەکەی بە دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک بردەوە.
 
لە خولەکی 43 یانەی میوان گۆڵی پێشکەوتنی لە رێگەی فرانسیس ماک ئالیستەرەوە تۆمارکرد، کە برای ئالێکس ماک ئالیستەری یاریزانی یانەی برایتنی ئینگلیزییە و نیوەی یەکەم لە بەرژەوەندی یانەی میوان کۆتاییهات.
 
لە خولەکی 49 میگێل برۆخا، بەلێدانی سزا ئەنجامەکەی بۆ ریڤەرپلەیت یەکسانکردەوە و یارییەکەی گەڕاندەوە خاڵی سەرەتا.
 
لێدانێکی دیکەی سزا بۆ خاوەن یاریگە هەژمارکرا، لە خولەکی 70 ئیزیکوێل بارکۆ سەرکەوتووانە لێدانەکەی جێبەجێکرد و ریڤەرپلەیت دووەم بردنەوەی لەم وەرزەی خولەکەدا تۆمارکرد و سێ خاڵی دیکەی بەدەستهێنا.
 
بەبردنەوەی ئەم یارییە ریڤەرپلەیت بووە خاوەنی 6 خاڵ و لە پلەی چوارەمی ریزبەندە، ئارخێنتینۆ جونیۆر تەنیا 3 خاڵی هەیە و دووەم یارییە دەدۆڕێنێت.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە