ڤیدیۆ؛ تسیتسیپاس گەیشتە یاریی کۆتایی رۆتەردام

رووداو دیجیتاڵ

لە درێژەی یارییەکانی پاڵەوانێتیی رۆتەردام ستیاڤانۆس تسیتسیپاسی یۆنانی و پۆلینکراوی یەکەمی پاڵەوانێتییەکە گەیشتە یاریی کۆتایی، دوای ئەوەی شکستی بە ژیری لیچکای چیکی بردەوە.
 
یارییەکە سەرەتایەکی باشی بۆ تسیتسیپاس نەبوو، چونکە کۆمەڵەی یەکەمی ئەنجامی شەش چوار دۆڕاند.
 
لە کۆمەڵەی دووەمدا بەهەمان ئەنجام بردییەوە و کۆمەڵەی سێیەمیشی بە ئاسانی شەش دوو بردەوە.
 
لە یارییەکی دیکەی پێشکۆتاییشدا فیلیکس ئۆگێر کەنەدی لە ئاندرێ رۆبلێڤی رووسی بردەوە و گەیشتە فایناڵ، ئەمڕۆ یاریی کۆتایی لە نێوان ئاگۆر و تسیتسیپاسدا دەکرێت.