دوو نوێنەرەکەی کوردستان لە خولی عێراق چاویان لە گەڕانەوە بۆ نێو رکابەرییە

13-02-2022
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
خولی پلە یەکی عێراق
خولی پلە یەکی عێراق
نیشانەکردن خولی پلە یەکی عێراق
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

یانەی دهۆک بە ئامانجی کەمکردنەوەی جیاوازییەکەی لەگەڵ یانەی حدوود، لە دەرەوەی یاریگەی خۆی بەرامبەر یانەی دیفاع مەدەنی یارییدەکات.
 
کاژێر 14:00 لە رکابەرییەکانی گەڕی 15ـی خولی یانە پلە یەکەکانی عێراق، یانەی دهۆک لە دەرەوەی یاریگەی خۆی بەرامبەر یانەی دیفاع مەدەنی یارییدەکات.
 
دوای ئەوەی چەند رۆژێک لەمەوبەر ئەحمەد کازم، راهێنەری یانەی دهۆک بەبێ ئاگادارکردنەوەی یانەکە لە یانەکە رۆیشت، ئەمڕۆ محەممەد یوسف، سەرپەرشتی تیپی تۆپی پێی یانەکە دەکات، بۆ رکابەریکردن لەسەر بردنەوەی سێ خاڵی یارییەکە.
 
دهۆک ئێستا بە 25 خاڵ لە پلەی دووەمی ریزبەندی خولەکەیە و دیفاع مەدەنی بە 19 خاڵ پلەی حەوتەمی ریزبەندی کۆمەڵەکەی گرتووە.
 
میللەت جەمال، بەرپرسی راگەیاندنی یانەی دهۆک بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت " یانەی دهۆک لەسەر کەس ناوەستێت، بەپێچەوانەوە هەمیشە یاریزانان و راهێنەرەکان ویستویانە لەگەڵ یانەی دهۆک کاربکەن، بەڵام ئەمەی ئێستا هەیە بارودۆخێکە یانەی دهۆک تێیکەوتووە و هەموو هەوڵێک دەدەین بۆ دەربازکردنی بارودۆخەکە."
 
بەرپرسی راگەیاندنی یانەی دهۆک گوتی " ئەوەی ئەحمەد کازم، راهێنەری یانەکە کردی کارێکی نا وەرزشییە و بۆ ناوبانگی ئەو خراپە."
 
لەبارەی ئەوەی کە راهێنەرێکی نوێ دەستنیشاندەکەن بۆ جێگرتنەوەی ئەحمەد کازم، میللەت جەمال گوتی " دوای یارییەکەی بەرامبەر دیفاع مەدەنی بڕیاری خۆمان دەدەین."
 
دوای ئەوەی یانەی حدوود سکاڵای لەسەر یارییپێکردنی 5 یاریزانی پیشەگەر لە یاریی نێوانیان لەگەڵ یانەی دهۆک، لەسەر یانەکە تۆمارکرد و حدوود بەبراوە هەژماکرا، بەرپرسی راگەیاندنی یانەی دهۆک بە رووداوی گوت " هەریەکە لە گۆڤەند عەبدولخالق، یونس مەحموود، عەلی جەبار و تەنانەت عەندنان درجالیش بە ئێمەیان گوتووە، ناحەقی بەرامبەر یانەی دهۆک کراوە، بەڵام بەداخەوە ئێمە لە وڵاتێکین ئەوەی بەهێزە بەوە دەوێرێت کە کەسی لە پشت نییە و هەر ئەمەش بووەتە هۆکاری ئەوەی ئێمە بە دۆڕاو هەژماربکرێین، بەڵام ئێمەش بێ هەڵوێست نابین و دەکرێت لە چەند رۆژی داهاتوودا هەڵوێستی دیکەمان هەبێت."

 

 
لە رکابەرییەکانی کۆمەڵەی دووەمی خولی پلە یەکی عێراقدا، یانەی پێشمەرگەی سلێمانی لە دەرەوەی یاریگەی خۆی چاوی لە بردنەوەی یارییەکی دیکە و گەڕانەوەیە بۆ رکابەریکردن لەسەر پلەکانی پێشەوەی ریزبەندی کۆمەڵەکە.
 
پێشمەرگەی سلێمانی لە دەرەوەی یاریگەی خۆی بەرامبەر یانەی بەحری یارییدەکات، لەو یارییەدا کە کاژێر 14:00 بەڕێوەدەچێت.
 
یانەکەی شاری سلێمانی بەبردنەوەی ئەم یارییە بەشێوەیەکی کاتی دەچێتە پلەی دووەمی ریزبەندی خولەکە و جیاوازییەکەی لەگەڵ یانەی کەربەلای یەکەمی ریزبەندی خولەکە بۆ تەنیا یەک خاڵ کەمدەکاتەوە.
 
پێشمەرگەی لە یاریی یەکەمی ئەم وەرزەی خولەکەدا لە یاریگەی خۆیدا بە دوو گۆڵ بۆ هەرلایەکیان لەگەڵ بەحری یەکسانبووبوو، ئەمڕۆ پێویستییەکی زۆری بەبردنەوەی یارییەکە هەیە بۆ ئەوەی لە رکابەرەکانی دوورنەکەوێتەوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە