ئەمشەو دووەم یاری قۆناخی پێشکۆتایی جامی شای ئیسپانیا دەکرێت

رووداو - هەولێر

لە یاری دووەمی قۆناخی پێشکۆتایی جامی شای ئیسپانیا، ئەمشەو هەردوو یانەی ریال سۆسیداد و میراندێز رکابەریی یەکدی دەکەن.

کاژێر 23:00 یانەی ریال سۆسیداد یاریی چوونی ئەم قۆناخە لەنێو یاریگە و هاندەرانی ئەنجامدەدات، یانەکە دەیەوێت کۆتایی بەسەرکێشییەکانی یانەی میراندێز بهێنێت، کە ئەم وەرزە سەرەرای ئەوەی یانەکە لە خولی پلە دوو یارییدەکات، بەڵام ئاستێکی بەرزی پێشکەشکردووە و بووەتە سوپرایزی پاڵەوانێتییەکە.

ریال سۆسیداد دوای بردنەوەی لە ریال مەدرید لە قۆناخی رابردوودا دەیەوێت خۆی بگەیێنێتە یاری کۆتایی و رکابەری لەسەر بردنەوەی نازناوەکە بکات، یاریی گەڕانەوەی نێوان هەردوو یانەش رۆژی 4ـی مانگی داهاتوو دەکرێت.