رووداو – هه‌ولێر
رۆجێر فێدرێری ئه‌ستێره‌ی ناوداری تێنس رایگه‌یاند، متمانه‌ی به خۆی هه‌یه ركابه‌رییه‌كی به‌هێز له‌سه‌ر نازناوی پاڵه‌وانیه‌تیی تێنسی رۆلاند گارۆس بكات و نازناوه‌كه‌ش بباته‌وه.
فێدرێر دوای ده‌رچوونی له پاڵه‌وانیه‌تیی كراوه‌ی ئوستڕالیا، رایگه‌یاندووه به‌شداریی پاڵه‌وانیه‌تییه‌كانی یاریگه خۆڵه‌كان ده‌كات، كه له دوو وه‌رزی رابردوودا به‌شداریی تێدا نه‌كردووه.
مایسترۆی به‌ناوبانگ تێنسی له هه‌ڤپه‌یڤینێكدا له‌گه‌ڵ ته‌له‌ڤزیۆنی سویسرا گوتی: "ده‌توانم نازناوی رۆلاند گارۆس ببه‌مه‌وه، به‌ڵام پێویستم به كه‌مێك به‌خت و هه‌ندێك ژماره‌ی باش هه‌یه".
گوتیشی: "رێگه‌ی بردنه‌وه‌ی نازناوه‌كه درێژه، زیاتریش وه‌كو چێژوه‌رگرتن به‌شداریی پاڵه‌وانیه‌تییه‌كه ده‌كه‌م، بابزانین چۆن ده‌بێت، یاریكردن به‌بێ پاڵه‌په‌ستۆش واده‌كات نازناوه‌كه ببه‌یته‌وه".
نازناوی پاڵه‌وانیه‌تیی رۆلاند گارۆس، كه له فه‌ره‌نسا و له‌سه‌ر یاریگه‌ی خۆڵ ده‌كرێت، ركابه‌رییه‌كی زه‌حمه‌ته بۆ فێدرێر و ته‌نیا یه‌ك جار نازناوه‌كه‌ی به‌ده‌ستهێناوه، كه له 2009 بوو.
رۆجێر فێدرێری ته‌مه‌ن 37 ساڵان، ناودارترین یاریزانی تێنسه له سه‌رده‌می ئێستا و خاوه‌نی 20 نازناوی گراند سلامه، كه چوار پاڵه‌وانیه‌تییه گه‌وره‌كه‌ی تێنسه له جیهاندا.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ