رووداو - هەولێر
دلێر رەسوڵ وەرزشڤانی دێرینی شاری هەولێر و پاڵەوانی باسکە، دوای چلوپێنج ساڵ لە خزمەتکردنی بوارەکەی، بەهۆی نەخۆشیەوە لەسەر جێگا کەوتووە.
ئەم وەرزشڤانە خاوەن هەگبەیەکی دەوڵەمەندە لە یاریی کردنی لە ریزی هەڵبژاردەی باسکەی هەولێر و عێراق، هەروەها وەک راهێنەر لەگەڵ یانەی ئەکاد دوو جار نازناوی پاڵەوانێتی کچانی عێراقی بردووەتەوە.
دلێر رەسوڵ جگە لە یاری باسکە، حەزی لە یاری تۆپی پێ بووە و لە یانەکانی هەولێر و برایەتی یاری کردووە و لە هەشتاکان یەکێک بووە لە یاریزانە دیارەکانی هەڵبژاردەی باسکەی عێراق.
بەهۆی نەخۆشییەوە 5 مانگە قاچەکانی دلێر رەسوڵ لەکارکەوتوون، تا ئێستا لەلایەن چەند پزیشکەوە پشکنینی بۆ کراوە و چارەسەری پێدراوە، بەڵام یەکێک لە پزیشکەکانی پێیوایە چارەسەریی ئەو لە دەرەوەی وڵاتە.
دلێر رەسوڵ پێشمەرگەی دێرین بووە و ساڵانێک وەک مامۆستا و شارەزا لە بواری پەروەردەی وەرزش خزمەتی کردووە و ئێستاش جێگری سەرۆکی یەکێتی پایسکلسواری هەرێمی کوردستانە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ