نۆیەر لە تایلەند چی دەکات؟

رووداو-هەولێر

مانوێل نۆیەری گۆڵپاریزی یانەی بایرن میونشن لە یەکێک لە هۆتێلەکانی تایلەند بینرا.

دوای ئەوەی بەهۆی شکانی قاچییەوە ماوەیەکە لە یاریگەکان دوورکەوتووەتەوە، لە تۆری کۆمەڵایەتی ئینستاگرام وێنەیەکی خۆی بڵاو کردەوە کە لە یەکێک لە هۆتێلەکانی تایلەندە و نوسیویەتی لە سەر وێنەکەی " من بە وەرگرتنی تیشکی رۆژ چارەسەر وەردەگرم".

بە گوێرەی هەواڵی میدیاکانی ئەڵمانیا، گۆڵپارێزەکەی هەڵبژاردەی ئەڵمانیا بۆ چارەسەر چووەتە تایلەند و دەیەوێت تاوەکو جامی جیهانی لە پێکانەکەی چاکبێتەوە.

مانوێل نویەر ماوەی چوار مانگە لە یاریگەکان دوورکەوتووەتەوە بەهۆی شکانی قاچییەوە و ئێستاش بۆچارەسەر چووەتە تایلەند و دەیەوێت تاوەکو مۆندیال چاکببێتەوە.