هەواڵە خۆشەکان بۆ بارسێلۆنا بەردەوامن

 

رووداو دیجیتاڵ

یانەی بارسێلۆنا لە پلانیدایە بۆ مانگی 5 بگەڕێتەوە یاریگەی کامپ نو و وەرزەکە لەوێ تەواو بکات.
 
بەپێی سەرچاوە کەتەلۆنییەکان، یانەی بارسێلۆنا بە شێوەیەکی فەرمی داوای درێژکردنەوەی وادەی بەکارهێنانی یاریگەی مۆنجویک کردووە و دەیانەوێت تاوەکو مانگی 4 یارییەکانیان لەو یاریگەیە ئەنجام بدەن.
 
ئەو یانەیە لە کۆتایی وەرزی 2022/2023ەوە، لەبەر نۆژەنکردنەوە، یاریگە مێژووییەکەی خۆی جێهێشتووە و لە یاریگەی مۆنجویک یاری دەکات و لە پلانیدایە کە لە کۆتایی وەرزی 2024/2025، بگەڕێنەوە یاریگەی کامپ نو.
 
لە سەرچاوەکەدا هاتووە "بارسێلۆنا داوای درێژکردنەوەی وادەی بەکارهینانی یاریگەی مۆنجویکیان کردووە تاوەکو مانگی 4، چونکە بەپێی پلانی یانە کەتەلۆنییەکە، بۆ مانگی 5 پێویستە بگەڕێنەوە بۆ یاریگەی کامپ نو و ئەو یارییانەی ماوە لە وەرزەکە، لەو یاریگەیە ئەنجامبدرێن"
 
ئەمە لە کاتێکدایە، کاژێرەکانی کارکردن لە یاریگەی کامپ نو زیادکراون و تەنانەت رۆژانی شەممەش کار دەکرێت بۆ ئەوەی بە زووترین کات یاریگەکە ئامادە بێت.
 
سەرکەوتنی ئەم پلانە گرنگییەکی زۆری هەیە بۆ یانەی بارسێلۆنا، چونکە لە دوای مانگی 5ەوە ئەو یانەیە دەگاتە هەستیارترین قۆناخی وەرزەکە و یاریکردن لە یاریگەی کامپ نو لەو کاتەدا پاڵنەرێکی بەهێز دەبێت بۆ یانەکە.