ریال مەدرید بڕیاری خۆی لەبارەی داهاتووی ئەنچێلۆتی دا

7 کاژێر له‌مه‌وپێش
ئیحسان تاهیر
نیشانەکردن فلۆرێنتینۆ پێرێز کارلۆ ئەنچێلۆتی
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

 

میدیاکانی ئیسپانیا و بەتایبەتیش رۆژنامە و رۆژنامەڤانانی نزیک لە یانەی ریال مەدرید ئاشکرایانکرد، فلۆرێنتینۆ پێرێزی سەرۆکی یانەکە و کارگێڕیی مێرینگێ بڕیاری خۆیان لەبارەی داهاتووی کارلۆ ئەنچێلۆتی، راهێنەری ئیتاڵی یانەکە داوە.
 
دوای ئەوەی ریال مەدرید لە یاریی کۆتایی جامی سوپەری ئیسپانیا بە ئەنجامێکی گەورە 2-5 بە بارسێلۆنا دۆڕا، دەنگەکان لە مەدرید بەرزبوونەوە و داوای دەرکردنی ئەنچێلۆتییان کرد. پێشبینی دەکرا لەژێر کاریگەریی ئەو گوشارەدا کارگێڕیی ریال مەدرید بڕیاری دەرکردنی راهێنەرە ئیتاڵییەکەی بدات.
 
میدیاکانی مەدرید ئاشکرایانکرد، سەرەڕای هەموو بارودۆخە خراپەکانی یانەکە، فلۆرێنتینۆ پێرێزی سەرۆک و دەستەی کارگێڕیی یانەکە بڕیاریانداوە کە بەهیچ شێوەیەک ئەنچێلۆتی دوورناخرێتەوە و بەردەوام دەبێت لە ئەرکی خۆی وەک راهێنەری مێرینگێ.
 
مارکا لەو بارەیەوە نووسیویەتی "ریال مەدرید بیر لە دوورخستنەوەی ئەنچێلۆتی ناکاتەوە. ئەو یانەیە بڕیاری بەپەلە و بێ بیرلێکردنەوە نادات".
 
هەروەها ئەو رۆژنامە بەناوبانگەی ئیسپانیا دەڵێت، "پۆستی کارلۆ ئەنچێلپۆتی لە مەترسیدا نییە، بەڵام کارگێڕیی یانەکە تا راددەیەک متمانەی بە راهێنەرەکە نەماوە".
 
هەروەها چەند رۆژنامەڤانێکی نزیک لە یانەی شاهانە رایانگەیاندووە، "ئەنچێلۆتی دوور ناخرێتەوە و یانەکە هێشتا متمانەی بەو راهێنەرە ماوە".
 
رێلیڤیۆش باسی ئەو بابەتەی کردووە و لەبارەیەوە نووسیویەتی "لە ڤالدێبیباس رێزێکی زۆر لە کارلۆ ئەنچێلۆتی دەگیرێت، چونکە ئەو سەرکەوتووترین راهێنەرە لە مێژووی ریال مەدریددا، بۆیە ریال مەدرید بیر لە دوورخستنەوەی ناکاتەوە، لانیکەم ئێستا".
 
ئەو رۆژنامەیە هەروەها نووسیویەتی، "بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا، دوو یاریی داهاتووی ریال مەدرید بەرامبەر سێلتاڤیگۆ و دواتر بەرامبەر لاس پاڵماس گرنگن بۆ داهاتووی ئەنچێلۆتی، ئەگەر تیایاندا تیپەکەی باش نەبوو، ئەگەری هەیە دۆخەکە بگۆڕدرێت سەبارەت بە کارلیتۆ".
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی یانەی ئامەدسپۆر

ئامەدسپۆر: بەئامانجکردنی یانەکەمان لەلایەن هەندێک سیاسەتڤانەوە جێگەی قبووڵ نییە

دوای یارییەکەی رۆژی یەکشەممەی ئامەدسپۆر و ئەنقەرەگوجو لە هەفتەی 19یەمی خولی یانە پلە یەکەکانی تورکیا، کە تێیدا ئامەدسپۆر لە یاریگەی خۆی بە گۆڵێکی بێ بەرامبەر یارییەکەی بردەوە؛ ئومیت ئۆزداغ، سەرۆکی پارتی زافەری تورکیا لە سۆشیاڵمیدیا پۆستێکی بڵاوکردەوە و رەخنەی تووندی لە ئامەدسپۆر گرت