هەردوو فیدراسيۆنی جودۆى كوردستان و ئێران لە تاران رێککەوتننامەیەک واژۆ دەکەن

7 کاژێر له‌مه‌وپێش
ئیحسان تاهیر
نیشانەکردن فیدراسیۆنی جودۆی کوردستان فیدراسیۆنی جودۆی ئێران
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

 

فێدراسيونی جۆدوى هەرێمی كوردستان و یەکێتیی جودۆی هەولێر، له تارانی پایتەختی ئێران، رێكکەوتننامەیەک لەگەڵ فێدراسيونی جۆدوی ئێران واژۆ دەکەن، بەمەبەستی زیاتر پەرەپێدانی ئەو وەرزشە لە کوردستان.
 
لەچوارچێوەی‌ کاروچالاکییەکانی فیدراسیۆنی جودۆی کوردستان و لیژنەی ئۆڵیمپی کوردستان و بەڕێوەبەڕایەتی وەرزشی هەرێمی کوردستان، و بەمەبەستی هەماهەنگی و پێکهینانی پەیوەندیەکی بەهێزتر و رەخساندنی زەمینەیەکی باشتر بۆ ئەنجامدانى پاڵەوانێتی زیاتر و بەشداریکردن له پاڵەوانێتییەکانی نێودەوڵەتیدا، و هەروەها بەمەبەستی کردنەوەی خولەکانی مەشق و راهێنان بۆ ناوبژیوانان و راهێنەرانی جودۆ، رێککەوتننامەکە لەگەڵ فێدراسيونی جۆدوی ئێران واژۆ کراوە.
 
ساڵح يوسف رەمەزان، نوێنەرى فیدراسیۆنی جودۆى هەرێمی كوردستان، لەو بارەیەوە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت "بەئامادەبوونی دكتۆر ئارەش ميرئیسماعيلی، سه‌رۆكی فیدراسيۆنی جودۆی ئێران و بەندە وەک نوێنەرى فیدراسیونی جودۆى هەرێمی  كوردستان و بەهێز تەحسین حیکمەت، سەرۆکی فیدراسیۆنی جودۆی هەولێر، ئەو رێککەوتننامەیە، لەبارەگای سەرەكی فیدراسيۆنى جودۆی ئێران لە شاری تاران واژۆکرا".
 
ساڵح يوسف، هەروەها گوتیشی "ئەوەی سەرنجڕاکێش بوو، ئەوەبوو کە بەدانانی ئاڵای پیرۆزی کوردستان و ئاڵای وڵاتی ئێران ئەو رێککەوتننامەیە واژۆکرا".
 
دوای کوتاییهاتنی رێوڕەسمی واژۆکردنەکە، شاندی هەرێمی کوردستان سەردانی هۆڵی تایبەتی مەشق و راهێنان و کاروچالاکیەکانی هەڵبژاردەی جودۆی ئێرانی کرد و لە نزیکە و یاریزانەکانیان بینی، کە بێگومان سوود لە ئەزموونیان وەردەگیرێت.

 

 

 

 

 

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی یانەی ئامەدسپۆر

ئامەدسپۆر: بەئامانجکردنی یانەکەمان لەلایەن هەندێک سیاسەتڤانەوە جێگەی قبووڵ نییە

دوای یارییەکەی رۆژی یەکشەممەی ئامەدسپۆر و ئەنقەرەگوجو لە هەفتەی 19یەمی خولی یانە پلە یەکەکانی تورکیا، کە تێیدا ئامەدسپۆر لە یاریگەی خۆی بە گۆڵێکی بێ بەرامبەر یارییەکەی بردەوە؛ ئومیت ئۆزداغ، سەرۆکی پارتی زافەری تورکیا لە سۆشیاڵمیدیا پۆستێکی بڵاوکردەوە و رەخنەی تووندی لە ئامەدسپۆر گرت