شەڕ کەوتە نێو ماڵی مەدریدی.. مەدریدییەکان جنێو بە پێرێز و دار و بەرد دەدەن

6 کاژێر له‌مه‌وپێش
ئیحسان تاهیر
نیشانەکردن ریال مەدرید کارلۆ ئەنچێلۆتی
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

 

مەدریدییەکان زۆر تووڕەن بەهۆی دۆڕانە قورسەکەی یانەکەیان بەرامبەر بارسێلۆنا و دەڵێن "ئەگەر پێرێز هەندێک رێزی هەبووایە ئەنچێلۆتی دەردەکرد".
 
رۆژنامەکانی ئیسپانیا و هاندەرانی ریال مەدرید رەخنەکانیان ئاراستەی کارلۆ ئەنچێلۆتی، راهێنەری تیپی شاهانە کرد، دوای دۆڕانی قورسیان بەرامبەر بارسێلۆنا بەئەنجامی 5-2، لە کلاسیکۆی کۆتایی جامی سوپەری ئیسپانیا، کە لە سعودیە بەڕێوەچوو.
 
بارسێلۆنا نازناوی جامی سوپەری ئیسپانیای بەدەستهێنا، تۆڵەی دۆڕاندنی 4-1 لە خولی پێشووی لێکردەوە، هەروەها بۆ 15ـەمین جار لە مێژووی خۆیدا نازناوەکەی بەدەستهێنا و بووە ئەو یانەیەی زۆرترین نازناوی پاڵەوانێتییەکە بەدەستهێناوە.
 
لە خولەکی پێنجەمدا کیلیان ئێمباپێ بە گۆڵێک ریال مەدریدی پێشخست، بەڵام بارسێلۆنا بە پێنج گۆڵ وەڵامی دایەوە، چوار گۆڵیان لە گێمی یەکەمدا تۆمارکرد، گۆڵەکانی لامین یامال، رۆبێرت لیڤاندۆڤسکی، رافینیا دوو گۆڵ و بالدی، پێش ئەوەی رۆدریگۆ گۆڵیکی دیکە بۆ ریال مەدرید تۆماربکات و بەئەنجامی 5-2 بۆ بارسا کۆتایی بە ئێل کلاسیکۆ هات.
 
شەرمەزارییەکی مێژوویی
 
رۆژنامەی رێلیڤۆی ئیسپانی، لە راپۆرتێکیدا سەبارەت بە یارییەکە، رایگەیاند "ئەوەی دوێنێ روویدا شەرمەزارییەکی مێژوویی بوو، بەو پێیەی تیپی شاهانە شەرمەزار کرا لەلایەن ئەو تیپەی کە ئێستا بووەتە کابوسی رەشی کارلۆ ئەنچێلۆتی، رکابەری هەتاهەتایی ریال مەدرید، کە پێدەچێت یاریزانەکانی لەدایکبووبن بۆ ئەوەی بەرامبەر ریال مەدرید یاری بکەن و لێیببەنەوە".
 
لە راپۆرتەکەدا ئەوەشی خستووەتەڕوو "دواخولەکەکانی یاریی کۆتایی لە شاری جددە شیعرێکی خەمناک بوو بۆ کارگێڕیی یانەی ریال مەدرید، کە لە نزیک سەکۆی سەرەکی دانیشتبوون".
 
لە درێژەی راپۆرتەکە هاتووە "ئەوەی روویدا کارەساتێکی ناڕەوا بوو، رۆژێکی رەش بوو لە مێژووی ریال مەدریددا، ئەنجامەکە 2-5 بوو، تیپەکەی ئەنچێلۆتی نەیتوانی یارییەکە کۆنتڕۆڵ بکات تەنانەت دوای دەرکردنی یاریزانێکی بارساش، هەموو شتێک بەخراپی بەڕێوەچوو، سەرەڕای ئەوەی بەباشترین شێوە بە گۆڵە نایابەکەی کیلیان ئێمباپێ دەستییان پێکرد".
 
راپۆرتەکە جەختی لەوە کردووەتەوە "کە شەوێکی درێژ بوو بۆ مەدرید، پێشبینیش دەکرێت پشێوی لەنێو ماڵیی مەدریدا رووبدات".
 
بەرنامەی "ئێل چیرینگویتۆ"ـی ئیسپانی گرتەیەکی ڤیدیۆیی گەڕانەوەی یاریزانەکانی ریال مەدریدی بڵاوکردەوە و رایگەیاند "خەم و دڵتەنگییەکی زۆر بە روونی لەسەر رووخساری یاریزانەکان دەرکەوت لەگەڵ گەیشتنیان بۆ ئیسپانیا دوای دۆڕاندنی جامی سوپەر".
 
هاندەرانی ریال مەدریدیش، لە رێگەی یەکێک لە ئەکاونتە بەناوبانگەکانی پلاتفۆرمی "X" داوایان کردووە کارگێڕیی مێرینگێ بە زووتریژن کات بڕیارێک بدات بۆ دوورخستنەوەی ئەنچێلۆتی و نووسیویانە "شەرمەزارییەکی گەورە و رەها.. هیچ شتێکی دیکەی لەم رستەیە گونجاوتر نییە بۆ وەسفکردنی ئەوەی لە یاریی کۆتایی جامی سوپەری ئیسپانیادا روویدا! ئەگەر فلۆرێنتینۆ پێرێز کەمێک رێزی لەخۆی گرتبووایە، دەبوو ئەنچێلۆتی لە پۆستەکەی دووربخاتەوە، ئەمە قبوڵ ناکرێت".

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی یانەی ئامەدسپۆر

ئامەدسپۆر: بەئامانجکردنی یانەکەمان لەلایەن هەندێک سیاسەتڤانەوە جێگەی قبووڵ نییە

دوای یارییەکەی رۆژی یەکشەممەی ئامەدسپۆر و ئەنقەرەگوجو لە هەفتەی 19یەمی خولی یانە پلە یەکەکانی تورکیا، کە تێیدا ئامەدسپۆر لە یاریگەی خۆی بە گۆڵێکی بێ بەرامبەر یارییەکەی بردەوە؛ ئومیت ئۆزداغ، سەرۆکی پارتی زافەری تورکیا لە سۆشیاڵمیدیا پۆستێکی بڵاوکردەوە و رەخنەی تووندی لە ئامەدسپۆر گرت