خوێندنەوەیەکی خێرا بۆ هەفتەی 14ـی خولی نایابی کوردستان

8 کاژێر له‌مه‌وپێش
سیڤەر بێستوون
A+ A-
رووداو دێجیتاڵ 

گەڕی نوێی خولی نایابی کوردستان دەستپێدەکات، پێشمەرگەی هەولێر و زاخۆ ئەرکییان قورسە. 
 
رزگاری - پێشمەرگەی هەولێر 
 
دوو گەرمترین یانەی بەشدار لە بازاڕی گواستنەوەی زستانە لەم گەڕەدا رووبەڕووی یەک دەبنەوە و چاوەڕوان دەکرێت یاریزانە نوێیەکانیان بەشداربن لەم یارییەدا. 
 
یانەی پێشمەرگەی هەولێر، لەم وەرزە بە ئاستێکی بەرز دەرکەوتووە و لە دوایین هەشت یاریی رابردوودا هیچ یارییەکی نەدۆڕاندووە، لە هەمان کاتیشدا یانەی رزگاری سەرەڕای ئەوەی ئەم وەرزە سەرکەوتووە، بەڵام یانەکە بووەتە ژمارەیەکی قورس بۆ هەموو یانەکان، هەر بۆیە یاریی ئەمڕۆ بە یەکێک لە یارییە بەهێزەکان هەژمار دەکرێت. 
 
یانەی رزگاری 19 خاڵی هەیە و لە چوارەمی ریزبەندی خولی نایابی کوردستان دەبینرێت و یانەی پێشمەرگەی هەولێریش لە پلەی دووەم دێت بەکۆکردنەوەی 23 خاڵ. 
 
پیشەسازی - زاخۆ 
 
یانەی پیشەسازی بریندار، میوانداریی یانەی زاخۆ دەکات و دەیانەوێت بەسەر پشتی یانەی زاخۆدا بە سەرکەوتن شاد ببنەوە. 
 
تیپەکەی مەولوود رەمەزانی راهێنەری یانەی پیشەسازی، ماوەی هەشت یارییە تامی سەرکەوتنییان نەکردووە، پێشتر یاریگای یانەی پیشەسازی زەحمەتترین یاریگای خولەکە بوو بۆ یانەی میوان، بەڵام ئێستا یانەکە ئاستی ناجێگیرە. لەبەرامبەردا یانەی زاخۆ هەڵبەز و دابەز بە ئەنجامی یانەکەوە دیارە و یانەکە لە دوایین چوار یاریی هیچ یارییەکی نەبردووەتەوە. 
 
پیشەسازی بە 17 خاڵ لە ریزبەندی شەشەمی خولی نایابی کوردستان دەبینرێت و لەبەرامبەردا یانەی زاخۆ بە 18 خاڵ لە پلەی شەشەمدا دێت. 
 
هەندرێن - برایەتی  

 

یانەی هەندرێن لەنێو یاریگای خۆی رووبەڕووی یانەی برایەتی دەبێتەوە. ئەم یارییە بەیەکێک لە دێربیەکانی شاری هەولێر دادەنرێت. 
 
یانەی هەندرێن، جیاواز لە وەرزەکانی رابردوو بە ئاستێکی خراپدا تێدەپەڕێت و دڵشاد مەعرووفی راهێنەر تاوەکو ئێستا نەیتوانیوە تیپەکە هەڵسێنێتەوە و لە بەرامبەردا یانەی برایەتی ئێستا لە نێوەڕاستی ریزبەندییەکەدایە و تیپەکە ژمارەیەکی بەهێزی خولەکەیە. 
 
یانەی هەندرێن بەکۆکردنەوەی 10 خاڵ لە 13ـی ریزبەندییەکە دەبینرێت و یانەی برایەتیش لە هەشتەمە بە 16 خاڵ. 
 
 
یارییەکانی دووشەممە..
 
ئاکرێ - سیروانی نوێ 
 
یانەی ئاکرێ لە گەڕی 14ـدا رووبەڕووی یانەی سیروانی نوێ دەبێتەوە، هەردوو یانەی پێویستیان بەو سێ خاڵە هەیە بۆ ئەوەی بێنەوە ناو هەشت تیپەکەی پێشەوەی ریزبەندی خولەکە. 
 
ئاکرێ لە دوایین یارییدا بەرامبەر یانەی شەقڵاوە سەرکەوتنی بەدەستهێنا و دوای چەندین یاریی بە سەرکەوتن شادبووەوە، یانەی سیروانی نوێش ئاستی ناجێگیرە لەم یارییە دەیەوێت بێتەوە سەر رێچکەی سەرکەوتن. 
 
یانەی ئاکرێ بەکۆکردنەوەی 16 خاڵ لە 11ـی ریزبەندی دەبینرێت و سیروانی نوێش 16 خاڵی هەیە و لە پلەی نۆیەمە. 
 
شەقڵاوە - سەیدسادق 
 
یانەی شەقڵاوە میوانداری یانەی سەیدسادق دەکات و هەردوو یانە بەئامانجی دوورکەوتنەوە و هاتنەدەرەوە لە ناوچەی دابەزین یاریی دەکەن. 
 
یانەی شەقڵاوە، ئەم وەرزە تاوەکو ئێستا ئەنجامەکانی باش نین و هەمیشە یانەکە هەم لە نێو یاریگای خۆی و هەم لە دەرەوەی یاریگای خۆشی دەناڵێنێ، دوایین یارییش لەنێو ئاکرێ بە یانەی ئاکرێ دۆڕا، بۆیە ئەم سێ خاڵە بەگرنگ دادەنرێت تاوەکو دووربکەوێتەوە لەناوچەی دابەزین، لە کاتێکدا ئەو تیپەی تاوەکو ئێستا بردنەوەی نییە، سەیدسادقە، ئەو یانەیەی تاوەکو ئێستا لە 13 یارییدا چوار راهێنەری گۆڕیوە، بەڵام تاوەکو ئێستا تامی سەرکەوتنی نەکردووە. 
 
یانەی شەقڵاوە بەکۆکردنەوەی 11 خاڵ لە ریزبەندی 12 دێت و یانەی سەیدسادقیش بە چوار خاڵ لە دوایین پلەی ریزبەندییەکە دەبینرێت. 
 
چوارقوڕنە - دەربەندیخان
 
یانەی چوارقوڕنە لە ئالنگارییەکی قورسدا رووبەڕووی یانەکەی فەرحان شکوور دەبێتەوە، چوارقوڕنەش چاوی لە یەکەم سەرکەوتنە بەسەر پشتی دەربەندیخاندا. 
 
یانەی چوارقوڕنەش هاوشێوەی سەیدسادق تاوەکو ئێستا هیچ یارییەکی نەبردووەتەوە و سەرەڕای ئەوەی راهێنەری یانەکە لە ئاستی تیپەکەی رازییە، بەڵام هەموو تیپەکە عەوداڵی سێ خاڵن تاوەکو بچنەوە سەر رێچکەی سەرکەوتن، لەبەرامبەردا یانەی دەربەندیخان بە سەرکردایەتی فەرحان شکور، تیپەکە بە ئاستێکی نموونەیی گوزەر دەکات و یانەکە زۆرترین گۆڵی لە خولی نایابی کوردستان تۆمار کردووە کە 26 گۆڵە و 13 گۆڵی فەرحان تۆماری کردووە. 
 
یانەی چوارقوڕنە بە کۆکردنەوەی هەشت خاڵ لە هەشت بەرامبەربووندا کە زۆرترین ژمارەی یەکسانبوونە لە خولەکە لە پلەی 14 دایە و یانەکەی دەربەنیش بە 19 خاڵ پلەی سێیەمی گرتووە. 
 
رانیە - هەولێر 
 
یەکێک لە یارییە بەهێزەکانی ئەم گەڕە ئەم یارییەیە، چونکە هەردوو تیپ ئێستا ئاستیان بەرزبووەتەوە و ماوەی شەش یارییە نەدۆراون و چاویان لەوەیە چەند پلەیەک بچنە پێشەوە. 
 
یانەی رانیە، چەند یارییەکە یاریزانەکانی ئاستێکی نموونەیی پێشکەش دەکەن و بوونەتە جێی رەزامەندی راهێنەری یانەکە و لە دوایین سێ یارییاندا حەوت خاڵیان کۆکردووەتەوە. یانەی هەولێریش بەسەرکردایەتی شوان ئەنوەر چاوی لەم سێ خاڵەیە، چونکە لە ئەگەری سەرکەوتنی ئەم یارییە، یانەی هەولێر دەگەڕێتەوە هەشت تیپەکەی پێشەوە و بەمەش دووردەکەوێتەوە لە گوشاری دابەزین. 
 
یانەی رانیە بەکۆکردنەوەی 17 خاڵ لە ریزبەندی حەوتەم دێت و یانەی هەولێریش بە 15 خاڵ لە 11می ریزبەندیەکە دایە.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی یانەی ئامەدسپۆر

ئامەدسپۆر: بەئامانجکردنی یانەکەمان لەلایەن هەندێک سیاسەتڤانەوە جێگەی قبووڵ نییە

دوای یارییەکەی رۆژی یەکشەممەی ئامەدسپۆر و ئەنقەرەگوجو لە هەفتەی 19یەمی خولی یانە پلە یەکەکانی تورکیا، کە تێیدا ئامەدسپۆر لە یاریگەی خۆی بە گۆڵێکی بێ بەرامبەر یارییەکەی بردەوە؛ ئومیت ئۆزداغ، سەرۆکی پارتی زافەری تورکیا لە سۆشیاڵمیدیا پۆستێکی بڵاوکردەوە و رەخنەی تووندی لە ئامەدسپۆر گرت