دایکی ئێمباپێ هەڕەشە لە کوڕەکەی دەکات: بەقسەم نەکەی بەجێتدەهێڵم و دەچمە ماڵدیڤ

13-01-2024
ئیحسان تاهیر
نیشانەکردن کیلیان ئێمباپێ فایزە ئەلعەماری
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

راپۆرتێکی رۆژنامەڤانی، نامەیەکی هەڕەشەئامێزی فایزە ئەلعەماری، دایک و بەڕێوەبەری کارەکانی کیلیان ئێمباپێی ئەستێرەی فەرەنسی، و هێرشبەری یانەی پاریس سانجێرمان بۆ کوڕەکەی ئاشکراکرد.
 
ئێمباپێ رێکخراوێکی خێرخوازی هەیە کە بەشێک لە مووچەکەی بۆ خەزێنەی رێکخراوەکە دەچێت بە ئامانجی یارمەتیدانی 98 منداڵ بۆ گەیشتن بە پڕۆژەکانیان لە ژیاندا.
 
ئەلعەماری لە لێدوانێکدا کە رۆژنامەی مارکای ئیسپانی تیشکی خستووەتە سەری، گوتی "بە کیلیانم گوت هیچ شتێک مەکە بەبێ ئەوەی رێکخراوەکە 30%ـی مووچەکەت وەرنەگرێت".
 
ئەلعەماری زیاتر گوتی "بە ئێمباپێم گوت کە دەستلەکاردەکێشمەوە و ئەو کارە دەکەم کە هەمووان دەیکەن. بەجێتدەهێڵم و بۆ پشوو دەچمە ماڵدیڤ، من کارت بۆ ناکەم، ئەگەر رازی نەبیت!".
 
دایکی ئەستێرەی پاریس سانجێرمان لە درێژەی قسەکانیدا، گوتی "سەرەتا پێمگوت کە کۆمەڵەکە 50% وەردەگرێت، بەڵام باسمان لەو بابەتە کرد و لەسەر 30% رێککەوتین".
 
ماوەی گرێبەستەکەی کیلیان ئێمباپێ لەگەڵ پاریس سانجێرمان لە هاوینی داهاتوو کۆتایی دێت، ئەو مافی ئەوەی هەیە لە ئێستاوە دانوستاندن و گرێبەست لەگەڵ هەر یانەیەک بکات، کە حەزی لێیە.
 
زۆربەی سەرچاوەکان ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن کە یانەی ریال مەدرید بەهێزترین و تەنانەت تاکە بەربژێرە بۆ ئەوەی گرێبەست لەگەڵ ئەستێرەی فەرەنسی بکات، مەگەر پاریس سانجێرمان لە هەوڵەکانیدا سەرکەوتوو بێت و کیلیان بەوە رازی بکات جارێکی دیکە گرێبەستەکەی نوێبکاتەوە.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئامادەبوونی هاندەران لە ستۆدیۆی تایبەتی رووداو بۆ رووماڵی یارییەکانی یۆرۆی 2024. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

بینەرانی رووداو بوونە براوەی یۆرۆ 2024

بینەرانی رووداو بەشێوەیەکی زۆر ئینتراکتیڤ بەشدارییان لە بەرنامەکانی رووداو دا کرد، بۆ نیشاندانی بۆچوون و پێشبینییەکانیان، بە ملیۆنان تێچێن (کۆمێنت) بەشدارییان لەگەڵ بەرنامەی (ستۆدیۆی یۆرۆ)ی رووداو دا کرد. 84 بینەری رووداو لە پارێزگا جیاوازەکانی کوردستان بوونە براوەی خەڵاتەکانی رووداو. خەڵاتەکانیش بەوشێوەیە بوون:( یەک ئۆتۆمبێل، 23 تەلەڤزیۆن، 23 لیرەی زێڕ، 28 ئایپاد، 20 مۆبایلی زیرەک، 12 دەست کەلوپەلی نێوماڵ).