ئینتەر میلان گەیشتە قۆناخی هەشتی جامی ئیتاڵیا

13-01-2019
هێژا خەسرەو
نیشانەکردن ئینتەر میلان
A+ A-

رووداو - هەولێر

یانەی ئینتەر میلان بردنەوەیەکی گەورەی بەسەر یانەی بێنێڤینتۆ بەدەستهێنا و خۆی گەیاندە قۆناخی هەشتی جامی ئیتاڵیا.

لە قۆناخی 32ـی جامەکەدا ئینتەر میلان پێشوازی لە بێنێڤێنتۆ کرد و یارییەکەی بە ئەنجامی شەش گۆڵ بەرامبەر بە دوو گۆڵ لێبردەوە.

گۆڵەکانی ئینتەر میلان لەلایەن ماورۆ ئیکاردی، دالبێرت ئیستیڤاو، ئانتۆنیۆ کاندرێڤا و لاوتارۆ مارتینێز هەریەکەیان دوو گۆڵیان تۆمارکرد، دوو گۆڵەکەی بینێڤینتۆش رۆبێرتۆ ئینسینی و فیلیپی باندێلی تۆماریکردن.

بەم بردنەوەیەش ئینتەر میلان خۆی گەیاندە قۆناخی هەشتی جامی ئیتاڵیا.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە