هه‌ڵبژارده‌ی عێراق دوو ژماره‌ی مێژوویی تۆماركرد
رووداو – هه‌ولێر
به بردنه‌وه‌ی له هه‌ڵبژارده‌ی یه‌مه‌ن له جامی وڵاتانی ئاسیا، هه‌ڵبژارده‌ی عێراق دوو ژماره‌ی مێژوویی تۆماركرد.
له گه‌ڕی دووه‌می قۆناخی كۆمه‌ڵه‌كانی جامی وڵاتانی ئاسیا له تۆپی پێ، هه‌ڵبژارده‌ی عێراق به 3-0 گۆڵ له هه‌ڵبژارده‌ی یه‌مه‌نی برده‌وه.
به‌م بردنه‌وه‌یه عێراق دوو ژماره‌ی مێژوویی له كاروانی خۆی له جامی ئاسیا تۆماركرد.
تیپه‌كه یه‌كه‌مجاره دوو یاری یه‌كه‌می له پاڵه‌وانیه‌تییه‌كه له‌سه‌ریه‌ك ده‌باته‌وه و به‌بێ ئه‌وه‌ی خۆی دووچاری زه‌حمه‌تی بكات، بۆ قۆناخی دووه‌م سه‌ركه‌وت.
جگه له‌وه، موهه‌ننه‌د عه‌لی، كه به میمی ناسراوه، یه‌كه‌م یاریزانی عێراقییه له دوو یاریی له‌سه‌ریه‌ك له قۆناخی كۆمه‌ڵه‌كانی جامی ئاسیادا گۆڵ تۆماربكات و پێشتر هیچ یاریزانێك نه‌یتوانیوه دوو یاری له‌سه‌ریه‌ك گۆڵ بكات.
عێراق به كۆكردنه‌وه‌ی 6 خاڵ گه‌یشتووه‌ته قۆناخی دووه‌می جامی ئاسیای 2019 و دوایارییش له كۆمه‌ڵه‌كه‌یدا به‌رامبه‌ر ئێرانه و له‌سه‌ر پله‌ی یه‌كه‌می كۆمه‌ڵه‌كه‌ی ململانێ ده‌كات.