ڤیدیۆ؛ یوڤێنتوس گەیشتە قۆناخی هەشتی جامی ئیتاڵیا


رووداو - هەولێر

یانەی یوڤێنتوس خۆی گەیاندە قۆناخی هەشتی جامی ئیتاڵیا، دوای ئەوەی لە دەرەوەی یاریگەی خۆی لە یانەی بۆلۆنیای بردەوە.

لە رکابەرییەکانی قۆناخی 16ـی پاڵەوانێتییەکەدا، یوڤێ لە دەرەوەی یاریگەی خۆی رووبەڕووی یانەی بۆلۆنیا بووەوە و یارییەکەی بە دوو گۆڵی بێبەرامبەر بردەوە.

لە خولەکی 9 فێدریکۆ بێرناردێسکی گۆڵی یەکەمی بۆ خانمە پیرەکە تۆمارکرد، دوای ئەوە لە خولەکی 49 مویس کین ئەنجامەکەی بۆ بیانکۆنێری کردە دوو گۆڵی بێبەرامبەر و یارییەکەش بەو ئەنجامە لە بەرژەوەندی یانەی میوان کۆتاییهات و یوڤێنتوس خۆی گەیاندە قۆناخی هەشتی پاڵەوانێتییەکە.

لە یارییەکەدا چەند ئەستێرەیەکی یانەکە بەشێوەی سەرەکی بەشدارییان لە یارییەکەدا نەکرد، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا تیپەکەی ئالێگری ئاستێکی بەرزی پێشکەشکرد و گەیشتە قۆناخی داهاتوو.