رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی بردنەوەی میوانداریی جامی جیهانیی تۆپی پێ بۆ ساڵی 2024 لە شای سعودیە، شازادەی جێنشین و گەلەکەیان دەکات و دەڵێت، "پێگەی بەرزی شانشینی سعودیە دەردەخات."
رۆژی پێنجشەممە، 12-12-2024 نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی شا سەلمان بن عەبدولعەزیز، شای سعودیە، محەممەد بن سەلمان، شازادەی سعودیە و سەرکردایەتی و گەلی شانشینەکە کرد.
لە پەیامەکەیدا نێچیرڤان بارزانی رایگەیاندووە: "بەدیهێنانی ئەم سەرکەوتنە مەزنە پێگەی بەرزی شانشینی سعودیە دەردەخات."
رۆژی چوارشەممە، فیدراسیۆنی تۆپی پێی نێودەوڵەتی (فیفا)، لە کۆنفرانسێکدا دەستنیشانکردنی سعودیەی بۆ میوانداریکردنی مۆندیالی 2034 راگەیاند.
سعودیە بە رەزامەندی زیاتر لە 200 وڵاتی ئەندامی فیفا بەدەستهێنابوو، کە لە رێگەی ئینتەرنێتەوە بەشدارییان لە کۆبوونەوەی رێکخراوەکەدا کرد، کە جیانی ئینفانتینۆ لە زیوریخی سویسراوە سەرپەرشتی دەکرد.
فیفا بە فەرمی دەستنیشانکردنی هەریەکە لە مەغریب، پۆرتوگال و ئیسپانیای بۆ میوانداریکردنی مۆندیالی 2030 راگەیاند لەگەڵ ئەنجامدانی سێ یاریی ئەو مۆندیالە لە هەریەکە لە ئەرجەنتین، پاراگوای و ئۆرۆگوای، وەک بەشێک لە ئاهەنگی ئۆرۆگوای بەبۆنەی تێپەڕبوونی 100 ساڵ بەسەر میوانداریکردنی یەکەم مۆندیال لە مێژوودا لە ساڵی 1930.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ