بالەی کچانی یانەی ئەکاد عەنکاوە نەوەیەکی نوێی پێگەیاندووە

12-12-2017
محەممەد کارێزی
محەممەد کارێزی
بالەی کچانی ئەکاد
بالەی کچانی ئەکاد
نیشانەکردن بالەی کچانی ئەکاد
A+ A-

رووداو - هەولێر

یانه‌ی وه‌رزشیی ئه‌كاد له‌ عه‌نكاوه‌ی نزیك هه‌ولێر، یه‌كێكە له‌ یانه‌ سه‌ركه‌وتووه‌كان له‌ ئاستی كوردستان و عێراقدا و له‌ زۆر یاریی وه‌رزشیدا تیپی به‌هێز و یاریزانی ئاستبه‌رزی هه‌یه‌، ئێستا تیپی بالەی کچانی یانه‌كه‌ نەوەیەکی نوێی پێگەیاندووە و چاوی لەبەدەست هێنانی نازناوی پاڵەوانیەتی یانه‌كانی عێراقە.

تیپی بالەی کچانی یانەی ئەکاد عەنکاوە نەوەیەکی نوێی پێگەیاندووە و چاوی لەبەدەست هێنانی نازناوی پاڵەوانیەتی عێراقە.

یارییەکانی کێبرکێکە رۆژی شەممەی داهاتوو بە بەشداریی پازدە یانە لە شاری بەغداد دەست پێدەکات، ئەکادیش دوای دوو ساڵ دابڕانی لە قارەمانیەتیەکە ماوەی دە رۆژە ئامادەکارییەکانی چڕکردووەتەوە بەهیوای ئەنجامێکی باش.

-راندی مەتی / راهێنەری یانەی ئەکاد عەنکاوە 

یانەی ئەکاد عەنکاوە

4 نازناوی پاڵەوانیەتی عێراق
10 نازناوی پاڵەوانیەتی کوردستان
جارێک پاڵەوانیەتی یانەکانی عەرەب

ئەم پێکهاتە لاوەی کچانی عەنکاوە یەکەمینجارە دەچنە نێو کەشی قارەمانیەتی، بەڵام ورەیان بەرزە بۆ لە زەویدانی تیپەکانی دیکە

-ئودێد باسل / یاریزانی یانەی ئەکاد عەنکاوە  : ئەم پاڵەوانیەتیە جیاوازە لەگەڵ پاڵەوانیەتیەکانی دیکە، لەبەرئەوەی لەسەر ئاستی هەموو عێراقە، هەر بۆیە چاومان لە بەدەست هێنانی جامی پاڵەوانیەتیەکەیە و ئامادەکارییەکی بەهێزمان هەیە، ورەشمان زۆر بەرزە.

یانەی ئەکاد سێ تیپی بالەی کچانی هەیە و خاوەن پەنجا یاریزانە، هەر بۆیە پێکهاتەکەی تۆکمەیە بۆ رکابەرییەکانی عێراق.


کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە