ئەمڕۆ یاریی کۆتایی خولی ئەفریقایە

رووداو دیجیتاڵ
 
لە پریتۆریای باشووری ئەفریقا، ئەمڕۆ یاریی کۆتایی خولە نوێیەکەی ئەفریقا بەرێوەدەچێت لە نێوان هەردوو یانەی ویدادی مەغریب و سەنداونزی باشووری ئەفریقا.
 
لە دوووم یاریی کۆتایی خولی ئەفریقا، یانەی ویدادی شاری کەزەبلانکای مەغریبی دەبێتە میوانی یانەی مێمیلۆدی سەنداونز لە باشووری ئەفریقا.
 
ئەم پاڵەوانیتیە لە ساڵانی داهاتوو هاوشێوەی بیرۆکەی سوپەرلیگی ئەوروپی بەڕێوەدەچێت بە بەشداری 24 یانە لە سەرتاسەری کیشوەرەکە دەبێت و دابەش دەبن بەسەر سێ ناوچەی جوگرافی، یانەکان بەشێوەی چوون و گەڕانەوە یاریی لەگەڵ یەکدی دەکەن، وەک هەر خولێک دابەزین و سەرکەوتنی تێدا دەبێت.
 
بەرپرسانی تۆپی پێ لە ئەفریقا سوودیان لە بیرۆکەی فلۆرینتینۆ پێرێز بینیوە و بیریان کردەووە کە هاوشێوەکەی لە ئەفریقا دروست بکەن، لەم وەشانەی پاڵەوانێتییەکە تەنیا 8 یانە وەک تاقیکردنەوە بەشداریان تێیداکرد و بەشێوەی دەرکردنی دۆڕاو. 
 
لە یەکەم یاریی کە لە شاری کەزەبلانکای مەغریب بەڕێوەچوو، یانەی ویداد بە دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک سەرکەوتنی بەدەستهێنا.