ڤیدیۆ؛ لە شەوی بەرازیلییەکاندا ریال مەدرید گڕی لە ڤالێنسیا بەردا

12-11-2023
ئیحسان تاهیر
Photo by Thomas COEX / AFP
Photo by Thomas COEX / AFP
نیشانەکردن ریال مەدرید ڤالێنسیا
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

ریال مەدرید سەرکەوتنێکی گەورەی بەسەر ڤالێنسیادا بەدەستهێنا و هەردوو هێرشبەرە بەرازیلییەکەی یانەی شاهانە ئاستێکی بەرزیان پێشکێش کرد.
 
لە گەڕی 13ـی لالیگادا، ریال مەدرید لەسەر یاریگەی سانتیاگۆ بێرنابیۆ، میوانداریی ڤالێنسیای کرد و بە ئەنجامێکی گەورە 5-1 لێیبردەوە.
 
دانی کارڤاخال تەنیا 3 خولەکی پێویست بوو بۆ ئەوەی یانەی شاهانە بە گۆڵێک پێشبخات.
 
نۆرە گەیشتە بەرازیلییەکانی ریال مەدرید و ڤینیسیۆس جونیۆر نەیهێشت نیوەی یەکەم کۆتایی بێت بەبێ ئەوەی گۆڵ نەکات و لە خولەکی 42 تۆڕی گۆڵی میوانی هەژاند.
 
لە نیوەی دووەمیشدا هەمان یاریزان دوای تێپەڕبوونی تەنیا 4 خولەک گۆڵی دووەمی خۆی و سێیەمی ریال مەدریدی تۆمارکرد.
 
تەنیا خولەکێک دوای ئەو گۆڵە، رۆدریگۆ گۆڵی چوارەمی مێرینگێی تۆمارکرد و هەمان یاریزان لە خولەکی 84 گۆڵێکی دیکەشی تۆمارکرد.
 
دوو خولەک بەر لە کۆتاییهاتنی کاتی یاسایی یارییەکە، هوگۆ دورۆ گۆڵێکی بۆ ڤالێنسیا تۆمارکرد و یارییەکە پێنج بە یەک لە بەرژەوەندی خاوەن ماڵ کۆتاییهات.
 
بەم سەرکەوتنە یانەی ریال مەدرید ژمارەی خاڵەکانی گەیاندە 32 خاڵ و لە پلەی دووەمی ریزبەندییدا مایەوە و دوو خاڵ لەدوای خیرۆنای پێشەنگەوەیە. ڤالێنسیاش لە پلەی نۆیەمدایە و 18 خاڵی هەیە.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە